دارچینی بۆ چارەسەری نەخۆشی شەکرە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-14-01:25:00 - کۆدی بابەت: 2237
دارچینی بۆ چارەسەری نەخۆشی شەکرە

ناوه‌ڕۆك

دارچینی وەک باشترین چارەسەر بۆ نەخۆشی شەکرە

دارچین یەکێکە لەو بەهاراتە بۆندارانەی کە هەر زوو وەک دەرمان بۆ چەندان نەخۆشی بەکار هاتووە و چەندان سوودی تۆمار کراون، ئێستە وەک دژە مەیینی خوێن و دژەهەوکردن و باشترکردنی فەرمانەکانی قۆڵۆن و کۆنترۆڵ کردنی ئاستی شەکرەی خوێن و ڕێگرتن لە زیاد ٮوونی کێشی لەش‌ بەکردێت.
دارچینی وەک چارەسەر بۆ هەوکردنەکان بەکار دێت وەک هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی ڕێگریش لە مەیینی خەپڵەکانی خوێن دەکات، هەروەها یارمەتی وەستاندنی گەشەی میکرۆب و کەڕوەکان دەکات و بەوەش یارمەتی درێژکردنەوەی ماوەی بەکارهێنانی خۆراک دەدات بەهۆی ڕێگرتن لە گەشەکردی بەکتریاکانەوە.
گۆڤاری 《خۆراکی کلینکی》ی ئەمریکی لەو بارەوە باسی کاریکەری دارچین لەسەر کۆنترۆڵ کردنی ڕێژەی شەکرەی خوێن دەکات بەوەی کاتێک دارچین لەگەڵ ژەمەکانی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدرات دەخورێت وا دەکات کاریگەریان بۆ بەرز کردنەوەی ڕێژەی شەکرە کەمتر بێتەوە.
هەروەها دارچین کار بۆ خاوێنکردنەوی بەتاڵبوونی گەدە لە خۆراک و بەربەستکردنی مژینی کاربۆهیدرات دوای هەرسکردنی لە ڕیخۆڵەکان دەکات و بەو شێوەیە خێرای بەرزبوونەوەی ئاستی شەکرە چاو دەکاتەوە.
شارەزایان ڕێنمای دەدەن بە خواردن ڕۆژانە نیو کەوچکی چا لە دار چین کە هەروەها بۆ دابەزاندنی کێشی لەش و کەمکرد
نەوەی خواستی خواردن وەک ئاگادار کەرەوەیەکیش بۆ مێشک و ‌چالاککاری یادەوەری و خێراتر کردنی جوڵانەوەی چاو کار دەکات.
لە کۆتادا دارچین سەرچاوەیەکی باشی مەنگەنیز و کالسیۆم و ئاسن و ڕیشاڵەکانی خۆراکه کە یاریدەرن بۆ ڕزگار بوون لە قەبزی باشە.


سەرچاوەکان



1447 بینین