خۆت لە کەڕووی پێیەکان ڕزگار بکە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-15-23:48:00 - کۆدی بابەت: 2295
خۆت لە کەڕووی پێیەکان ڕزگار بکە

ناوه‌ڕۆك

بەم شێوەیە خۆت لە کەڕووی پێیەکان ڕزگار بکە

فتریات (کەڕوو)ی پێیەکان یەکێکە لەو جۆرە نەخۆشییانەی دووچاری مرۆڤ دەبێتەوە، (بە تایبەتی پیاوان)، ئەمەش بەهۆی ئەو ماندوبوون و زیاد بەکارهێنانی پێیە لە کاتی لێخوڕێنی ئۆتۆمبێل و کاتی دەوام، کە پێویستە بۆ ماوەیەکی زۆر پێیەکانت بەکار بێنیت و لە ناو پێڵاویشدا بێت.

لێرەدا سێ جۆرە چارەسەری کەڕووی پێیەکان باس دەکەین

یەکەم:  ئەو شوێنەی کەڕووەکەی کردووە، بە کەمێک ماست جوان بیشێلە و تا ماوەیەک لێی گەڕێ تا وشک دەبێتەوە، پاشان بیشۆ، ئەم کارە ڕۆژانە بیکە، هەروەها شیری بزنیش بخۆیتەوە، ئەگەر بکرێت ڕۆژانە ئەوەش بکەیت زۆر باشترە.
ماست بەکتریای چالاکی تێدایە، کە ناوی برۆبیوتیکە و کاریگەرییەکی زرۆی هەیە بۆ چاککردنەوە و نەهێشتنی کەڕوو.

دووەم:  سیر ورد بکە و لەگەڵ ئاوی گەرم تێکەڵی بکە، پاشآن ئەو تێکەڵەیە بدە لە شوێنی کەڕووەکە و کەمێک بیشێلە، دواتر ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک لێی گەڕێ، پاشان زەیتی زەیتوون بکە بەسەریدا و کەمێک بیشێلە و لێی گەڕێ تا وشک دەبێتەوە، ئینجا بیشۆ، ئەگەر بکرێت ڕۆژانە ئەمەش بکەیت زۆر باشترە.

سێیەم:  لە ناو جامێکی گەورەدا سرکەی سێو و کەمێک ئاو تێکەڵ بکە، پاشان شوێنی کەڕووەکە، جا پێیەکان یان دەستەکان، بۆ ماوەی نیو سەعات لە ناویدا دابنێ و دواتر بە ئاو بیشۆ.

 

ئەم شێوازانە بە گوێرەی زانیارییە پزیشکییەکان نووسراون، بەڵام هەندێک کەس هەیە هەستیاری بەو شتانە هەیە، بۆیە باشتر وایە سەرەتا پرسیاری پزیشکی تایبەتی بکرێت، ئینجا ئەنجام بدرێت.


سەرچاوەکان



941 بینین