لە ئەستۆگرتنی داینگەی منداڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-18-15:56:00 - کۆدی بابەت: 2358
لە ئەستۆگرتنی داینگەی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

داینگە

بریتییە لە پەروەردەکردن و چاودێری و گرنگیپێدانی منداڵ، یاسا حوکمەکانی شیردان و داینگەی لە (ماددەکانی ٥٥، ٥٦، ٥٧)ی یاسای باری کەسێتی ڕێکخستووە، بە تایبەت لە حاڵەتی شیردان، لەم ماددانەدا هاتووە، کەوا ئەرکە لەسەر دایک منداڵەکەی خۆی شیر بدات جگە لە حاڵەتی نەخۆشی، سەبارەت بە حوکمەکانی داینگە، یاسای دەری خستووە کەوا دایک بۆ داینگەیی و پەروەردە کردنی دایک و باوک لەپێشترە، لە کاتی بوونی هاوسەرێتی و لە دوای نەمانی بێت، توانای پەروەردەکردن و پاراستنی منداڵەکەی هەبێت، داینگەیی دایکی تەڵاقدراو بە دووبارە شووکردنەوەی ناکەوێت (واتە مافی داینگەیی دەمێنێت)، لەم حاڵەتەشدا دادگا بە پێی بەرژەوەندی منداڵەکە، بڕیار دەدات کەوا بۆ داینگەیی دایکەکە شایستەترە یاخود باوکەکە، هەروەها باو بۆی هەیە بڕوانێتە کاروباری منداڵە داینگە کراوەکەی و بڕوانێتە کاروباری پەروەردە و فێرکردنی تاوەکو تەمەنی دە ساڵی تەواو دەکات، ئەگەر منداڵی داینگە کراویش تەمەنی تەمەنی پازدە ساڵی تەواو کرد، ئەوا خۆی مافی دەستنیشان کردنی ئەو کەسەی هەیە کە دەیەوێت لە لای نیشتەجێ ببێت، تاوەکو تەمەنی هەژدە ساڵی تەواو دەکات، لە حاڵەتی لەدەستدانی دایکی منداڵە بچووکەکە بۆ یەکێکە لە مەرجەکانی داینگەیی یاخود کۆچی دوایی کردنی، ئەوا داینگە بۆ باوکەکە دەگوازرێتەوە، ئەگەر باوەکەکەش یەکێک لە مەرجەکانی داینگەیی لەدەستدا یاخود کۆچی دوایی کرد، ئەوا منداڵە بچووکەکە لای دایکی دەمێنێتەوە.


سەرچاوەکان



1050 بینین