لکاندنی کوردستان بە عێراقەوە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-18-20:58:00 - کۆدی بابەت: 2363
لکاندنی کوردستان بە عێراقەوە

ناوه‌ڕۆك

لکاندنی کوردستان بە عێراقەوە

بیرۆکەی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق، لە هەردوو ویلایەتی بەسرە و بەغدا، قەوارەیەک بوو، ئینگلیز دایتاشیبوو، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ستراتیژیەکانی، بۆیە لکاندنی ویلایەتی موسڵ (باشووری کوردستان) بە دەوڵەتی نەتەوەی عێراقەوە، شتێکی یەکجارەکی بوو لە سیاسەتی بەریتانیا. بە لەبەرچاوگرتنی هۆکاری ئابووری و بەرژەوەندییەکانی بەریتانیا.
بە بڕیارێکی کۆمەڵەی نەتەوەکان لە ١٦/١/١٩٢٥ بە فەرمی باشووری کوردستان (ویلایەتی موسڵ)ی کردە بەشێک لە جەستەی سیاسی دەوڵەتی نەتەوەی عێراق، بەڵام بەشێکی جیاواز، هەر بۆیە ڕژێمە عێراقییە یەک لە دوای یەکەکان، بەردەوام لە هەوڵی داڕشتنەوەی پێکهاتەی نەتەوەیی و جوگرافی و مێژوویی ئەم هەرێمە بوون،بە داڕشتنێکی عەرەبیانە لە پێناو نەهێشتنی هەموو مۆرکێکی جیاواز لە نێوان عێراقی عەرەبی و کوردستاندا.
ئەم کارەشیان لە ڕێگەی سیاسەتی بەعەرەبکردن و ڕاگواستنی دانیشتوانەوە بە ئەنجام گەیاند.


سەرچاوەکان



1249 بینین