ئەو خواردنانەی بۆ نەخۆشانی شەکرە باشن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-21-03:41:00 - کۆدی بابەت: 2454
ئەو خواردنانەی بۆ نەخۆشانی شەکرە باشن

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و خواردنە‌وانە‌ی بۆ نە‌خۆشانی شە‌كرە‌ باشن

ئە‌نسۆلین ئە‌و ھۆرمۆنە‌یە‌ كە‌ یارمە‌تی خانە‌كانی لە‌ش دە‌دات بۆ ھە‌ڵمژینی گلوكۆز، بۆیە‌ لە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ نە‌خۆشی شە‌كرە‌یان ھە‌یە‌ یان ئە‌وە‌تا ئە‌و ھۆرمۆنە‌ لە‌كار دە‌كە‌وێت وە‌یا كە‌م دە‌ردە‌درێ، بۆیە‌ شە‌كر لە‌ خوێنیان كە‌ڵە‌كە‌ دە‌بێت و ئە‌وە‌ش ئە‌گە‌ر بە‌ دروستی بە‌ڕێوە‌ نە‌برێت و كۆنترۆڵ نە‌كرێت مە‌ترسی دروسی دە‌كات.
بە‌پێی ڕۆژنامە‌ی «میدیكە‌ڵ نیوز تودە‌ی» ئە‌و خواردنە‌وە‌ جیا جیایانە‌ی كە‌ مرۆڤ دە‌یخوات كار دە‌كاتە‌ سە‌ر ڕێژە‌ی شە‌كرە‌ی خوێن، ئە‌گە‌ر چی بنە‌مای خواردنی دیاریكراو نییە‌، بە‌ڵام ڕە‌نگە‌ چە‌ند ڕێنماییە‌ك سوودی زۆری ھە‌بێت بۆ نە‌خۆشانی شە‌كرە‌، گرنگ ئە‌وە‌یە‌ پیڕە‌وی سیستمێكی خۆراكی ھاوسە‌نگ و كۆنترۆڵی بڕی كاربۆھیدراتی وە‌رگیراو ڕۆژانە‌ بكە‌یت.
تۆ پێویستە‌ ڕۆژانە‌ بڕی گونجاو لە‌ كاربۆھیدرات وە‌ربگری وە‌ك یە‌كە‌م سە‌رچاوە‌ی وزە‌ بۆ لە‌ش و مێشك بە‌تایبە‌تی بۆ دە‌ستكە‌وتنی وزە‌ی پێویست بۆ جوڵانە‌وە‌ و كاركردن، بۆیە‌ دە‌توانی سوود لە‌و نوسینە‌ی سە‌ر ھە‌ر خواردنە‌وە‌ و خواردنە‌وە‌یە‌ك وە‌ربگریت كە‌ چە‌ند كاربۆھیدراتی تێدایە‌.

ئە‌و خواردن و خواردنە‌وانە‌ی بۆ نە‌خۆشانی شە‌كرە‌ باشن

ــ ئاو، باشترین خواردنە‌وە‌یە‌ بۆ لە‌ش و تە‌ندروستی لە‌ش و مێشك بە‌و پێیە‌ی ھە‌موو سیستمێكی لە‌ش پێویستی بە‌ ئاوە‌، تە‌نانە‌ت ئە‌گە‌ر حە‌زت بە‌ خواردنی شیرینی یان خواردنە‌وە‌ی گازیش كرد سە‌رە‌تا گلاسێك ئاو بخۆرە‌وە‌.

ــ ئاوی چێژدار، ڕە‌نگە‌ لە‌ بێچێژی ئاو بێزار بیت و پە‌نا بۆ شە‌ربە‌ت ببە‌یت، بە‌ڵام ئە‌وە‌یان زیانی ھە‌یە‌، تۆ دە‌توانیت چێژی لیمۆ یان توو بۆ ئاو زیاد بكە‌یت، یان زیادكردنی شلە‌ی گە‌ڵای ڕووە‌كی سە‌بارە‌ت بۆ ئاو سوودی بۆ نە‌خۆشانی شە‌كرە‌ ھە‌یە‌.

ــ چای ڕووە‌كە‌كان، تۆ دە‌توانیت گە‌ڵای ھە‌ندێك جۆری ڕووە‌ك لە‌ ئاودا بكوڵێنیت و چێژی بۆ زیاد بكە‌یت و سوودی گە‌ورە‌ی بۆ تە‌ندروستی دە‌بێت، وە‌ك گیراوە‌یە‌كی ڕە‌گی سووس كە‌ شیرینیە‌كی بێ زیانی ھە‌یە‌ و تە‌نانە‌ت ڕێژە‌ی شە‌كرە‌ش دادە‌بە‌زێت.

ــ شیر، ھە‌ندێك جار لە‌ش پێویستی بە‌ زیاتر لە‌ ئاو ھە‌یە‌ ، بۆیە‌ شیر بژاردە‌یە‌كی باشە‌ بە‌تایبە‌تی شیری مانگای بێ چە‌وری یان ئاوی سۆیا و برنج و گوێز كە‌‌ ھاوكات كالۆری و ڤیتامین و كانزا دە‌بە‌خشن.

ــ شە‌‌ربە‌تی میوە‌ی سروشتی، بە‌ڵام پێویستە‌ بە‌ ڕێژە‌یە‌كی كە‌م و بە‌ جیا نە‌خورێت، وایە‌ لە‌گە‌ڵ خواردن داینێیت و بیخۆیتە‌وە‌.

ــ قاوە‌ و چا بە‌ ڕێژە‌یە‌كی ناوە‌ند، تۆ دە‌توانی چا و قاوە‌ كە‌ ماددە‌ی كافایینیان تیادایە‌ بە‌شێوە‌یە‌كی ناوە‌ند بخۆیت كە‌ لە‌سە‌ر ئاستێكی دوور سوودی گە‌ورە‌ی ھە‌یە‌، بە‌ڵام پێویستە‌ كۆنترۆڵی شیرینییە‌كە‌یان بكرێت.


سەرچاوەکان



2480 بینین