گرنگی بەکارهێنانی دەزووی ددان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-21-10:50:00 - کۆدی بابەت: 2462
گرنگی بەکارهێنانی دەزووی ددان

ناوه‌ڕۆك

گرنگی بەکارهێنانی دەزووی ددان

شۆردنی دەم و ددان بەهۆی فڵچە و دەرمانەوە تەنها سێ ڕووی ددانەکان پاک دەکاتەوە، بۆ پاککردنەوەی تەنیشتە ڕووەکانی ددان دەبێ دەزووی ددان بەکار بهێنرێت (بریتییە لە دەزوویەکی ئاوریشمی تایبەت کە لە دەزووی بەکارهێنراو لە دروماندا جیاوازە) دەبێت لەوە دڵنیا بین کە گرنگی بەکارهێنانی دەزووی ددان هیچی لە شۆرینی دەم و ددان بە فڵجە و دەرمان کەمتر نییە.
لەبەر ئەوە کرۆکی ددان لە تەنیشتە ڕووەکانەوە نزیکترە، لە لایەکی تریشەوە بەهۆی ئەوەی کە ددانەکان لە تەنیشتەوە بەیەکەوە نووساون لەوانەیە ماوەیەکی زۆر کلۆری ددان هەبێت و بمێنێتەوە بە بێ ئەوەی پێی بزانرێت. لەبەر ئەوە هەرچەندە ددانەکە لە ڕووکاردا ساغ دیارە بەڵام لەوانەیە لە ناکاودا ئازار هەستی پێ بکرێت، بەهۆی گەیشتنی کلۆری بۆ ناو کرۆکی ددانەکە.
جا لەبەر ئەوە پێش شۆردنی دەم و ددان بە فڵچە و دەرمان پێویستە تەنیشتە ڕووەکان بەهۆی دەزووی ددانەوە لە هەموو ئەو پارچە وردە خۆراکانەی کە چوونەتە نێوان ددانەکانەوە پاک بکرێتەوە و قەتماغە میکرۆبییەکان لاببرێت، پاشان بە فڵچە و دەرمان دەم و ددان بشۆرێت.

چۆنیەتی بەکارهێنانی دەزووی ددان

دوو کۆتایی دەزووەکە بە دەوری پەنجەی ناوەڕاستی هەر دوو دەستمان دەپێچین، پاشآن دەزووەکە بەهۆی پەنجە گەورە و پەنجەی شایەتوومان دەبرێتە نێوان ددانەکانەوە دەنوسێنرێت بە ڕووی تەنیشتی ددانەکانەوە و پاک دەکرێنەوە.


سەرچاوەکان



785 بینین