ژمارەی ژەمە شەکرەمەنییەکان و کلۆربوونی ددان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-21-15:23:00 - کۆدی بابەت: 2472
ژمارەی ژەمە شەکرەمەنییەکان و کلۆربوونی ددان

ناوه‌ڕۆك

ژمارەی ژەمە شەکرەمەنییەکان و کلۆر بوونی ددان

لێکۆڵینەوە جیاوازەکان لە بواری نوژداری دەم و دداندا دەریان خستووە کە زیاد کردنی ژمارەی ژەمەکانی خواردنی زیاتر دەبێتە هۆی کلۆر بوونی ددانەکان وەک لە زیاتر خواردنی شەکرەمەنییەکان ڕێژەی شەکرەمەنییەکان لە چەند ژەمێکی کەمتردا، بۆ نموونە خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە چا لە ژەمێکدا کەمتر دەبێتە هۆی کلۆربوونی ددانەکان وەک لە خواردنەوەی کەمتر لەو ڕێژەیەی سەرەوە، بەڵام بە چەند ژەمێک لە ڕۆژێکدا. ئەمە جگە لەوەی خواردنی شیرەمەنی کە ژمارەی ژەمەکانی خواردنی شەکرەمەنییەکان وە کاتی خواردنیان لە ڕێژەی خواردنیان لە هەر ژەمێکدا گرنگترە، لەبەر ئەوە زیادکردنی ژمارەی ژەمەکانی خواردنی شەکرەمەنییەکان وەک (ئە وجۆرە چکلێتانەی کە بە دەم و ددانەوە دەچەسپێن، شیرینی تر) ڕێژەی کلۆر بوونی ددانەکان زیاد دەکەن.

زۆربەی ئەو میکرۆبانەی کە لە ناو دەمدان دەتوانن شەکرەمەنیەکان شی بکەنەوە، لە بەرهەمی ئەو شی بوونەوەیە سوود وەرگرن، یەکێک لەو ماددانەی کە لە ئەنجامی ئەم شی بوونەوەیە دروست دەبێت بریتییە لە جۆرێک ترشەمەنی کە ڕۆڵی سەرەکیی هەیە لە کلۆر بوونی دداندا دەبینێت و ئەم ترشەمەنیانە شانە سپییەکانی ددان شی دەکەنەوە و بەم شێوەیە ددان کلۆر دەبێت.


سەرچاوەکان



690 بینین