پێکهاتەی ددان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-21-15:33:00 - کۆدی بابەت: 2475
پێکهاتەی ددان

ناوه‌ڕۆك

پێکهاتەی ددان

بە شێوەیەکی گشتی هەر ددانێک لە دوو بەش پێک دێت:

  • تاج
  • ڕەگ

تاج

تاج ئەو بەشەی ددانە کە لە ناو دەمدا دیارە. 
پێکهاتەی تاج: تاجی هەر ددانێک لە دەرەوە بۆ ناوەوە لە سێ چین پێکدێت:

  • مینا
  • عاج 
  • کرۆک

مینا: ئەو چینەی تاجە کە لە دەمدا دەردەکەوێت وە ڕەقترین شانەی لەشی مرۆڤە، لە ئێسک ڕەقتر و بەهێزترە.

عاج: شانەیەکی ڕەقە کە لە ژێر مینادا دەرناکەوێت.

ڕەگ

ڕەگ ئەو بەشەی ددانە کە لە ناو ئێسکی شەویلگەدایە و لە دەمدا دەرناکەوێت، ڕووی ئێسکی شەویلگە بە پووک داپۆشراوە، لەبەر ئەوە ڕەگی ددان لە ژێر پوک و ئێسکی شەویلگەدایە.

پێکهاتەی ڕەگی ددان

هەروەک تاج ڕەگی ددانیش لە دەرەوە بۆ ناوەوە لە سێ چین پێکدێت:

  • چیمەنتۆ
  • عاج
  • کرۆک

چیمەنتۆ بریتییە لە چینی دەرەوەی ڕەگی ددان کە دەکەوێتە ئێسکی شەویلگەوە.

عاج ئەو چینەی ڕەگی ددانە دەکەوێتە نێوان چیمەنتۆ و کرۆکی ددانەکەوە، عاجی ڕەگ وەک تاج وایە و درێژە و بووی عاجی تاجە.

کرۆکی ددان شانەیەکی نەرمە و هەڵگری مولولەی خوێن و دەماری ددانە، لە ناو بۆشاییەکی باریک و ناسکدایە لە ناوەڕاستی ددانەکەدایە، ئەم بۆشاییە لە تاجەوە دەست پێدەکات و تا کۆتایی ڕەگ درێژ دەبێتەوە. دیوارەکانی ئەم بۆیشاییە لە تاج و ڕەگدا بە شێوەیەکی یەکسان لە عاج پێکی دەهێنێت. لە زاراوەی پزیشکی دداندا بە کرۆک دەوترێت پەلپ pulp.

 


سەرچاوەکان



1563 بینین