فیلمی 09

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-21-15:47:00 - کۆدی بابەت: 2477
فیلمی 09

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

باس لە تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی گەورەی جیهانیی دەکات کە لەم ساڵانەی دواییدا ئەو شەپۆلە ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە و و چەندین کەس بونە قوربانی دەستی تاوانی کڕین و فرۆشتنی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ. فیلمی سینەمایی 09 لە دەرهێنانی بەختیار فەتاح و بەرهەمی کام پڕۆدەکشنە. بەختیار فەتاح بەرهەمهێنانی چەندین کاری هونەری کردووە لەوانە فیلمی پەیکەری دڵ کە سەرکەوتنێکی باشی بەچاوی خۆوە بینی و بینەرێکی زۆری هەبوو فیلمە نوێیەکە ١٠٥ خولەک دەبێت ٣ ئەستێرەی دیاری کورد ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن لەوانە: ماهیر حەسەن، سیروان جەمال، شوان عەتوف. وە چەندین ئەکتەری ناسراو بەژدارن، ژانەری فیلمەکە لە جۆری نهێنی و تاوانکارییە، وە یەکەمجارە فیلمێکی کوردی بەرهەمبێت لە ژانەری تاوان و نهێنیە و هەموو ئەکتەرەکان سەرجەمیان کەسانی ناوخۆین، شایەنی باسە فیلمی 09 لە وڵاتی سوید کاری میوزیک و دەنگ و ڕەنگی بۆ کراوە، وە فیلمەکە ساوندتڕاکی تایبەت بە خۆی هەیە و کاری بۆکراوە لەلایەن ئاوازدانەری بەتوانای کورد (کارزان مەحمود) لەگەڵ گروپی سیمفۆنیای پراگ، وە ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەتواندرا لە سینەماکان پەخش بکرێت و دواخرا بۆ کاتێکی نادیار

دەرهێنەر

بەختیار فەتاح

ئەكتەرەكان

شوان عەتووف,ماهیر حەسەن,سیروان جەمال

كات

105 خولەك

تێچوو

$450,000

بەرواری بڵاوکردنەوە

31/7/2020
 
لە ژانەری ئاکشن/نهێنی/تاوانـە


سەرچاوەکان



772 بینین