سوارچاکی تاریکی(2008) - The Dark Knight

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-21-16:05:00 - کۆدی بابەت: 2479
سوارچاکی تاریکی(2008) - The Dark Knight

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

كاتێك هەڕەشەی ناسراو بە ناوی "جۆكەر" ئاژاوە و هەرا لە شاری "گۆثەم" دەنێتەوە، "باتمان" پێویستە ڕووبەرووی یەكێك لە مەزنترین تاقیكردنەوە دەروونییەكانی ببێتەوە بۆ تواناكانی لەدژایەتیكردنی نادادپەروەری
 
سوارچاکی تاریک یان The Dark night، فیلمێکی ئەمەریکی (دراما، تاوان، ئاکشن)ە، کە لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوبووەتەوە و کاری دەرهێنانی بۆ کراوە لەلایەن دەرهێنەری گەورە (کریستۆفەر نۆڵان)، کە دووەم بەشە لە تریلۆجی سوارچاکی تاریک، فیلمەکە لەلایەن بینەرانیانەوە بە فیلمی جۆکەر ناودەبرێت ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەکتەری بەناوبانگی کۆچکردوو (هێث لیجەر) ڕۆڵی جۆکەر دەگێرێت. فیلمەکە لە بەرواری (١٨/٧/٢٠٠٨) لە هۆڵەکانی سینەمادا بلاوبوویەوە، وە هەر لەو ساڵەدا ١ ملیار دۆلار داهاتی هەبوو!، وە پلەی یەکەمی گرت لە لیستی زۆرترین داهات دا بۆ ساڵی ٢٠٠٨، وە پلەی ٤٦مین لە مێژوودا. وە لە مەڕاسیمی ٨١مین خەڵاتەکانی ئۆسکاردا بۆ ٨ خەڵات پاولێورا، تیایاندا خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە بۆ باشترین (دەستکاریکردنی دەنگ)، وە (هێث لیجەر)یش خەڵاتی (باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی پاڵپشت)دا بردەوە لە کاتێک دا کە خۆی پێش ئەوە کۆچی دوایی کردبوو...... فیلمەکە لە سایتی IMDb بەدەنگی ٢ میلیۆن بینەر رەیتنی 9.0ی وەرگرتووە و پلەی سێهەمی گرتووە لە ٢٥٠ باشترین فیلمی مێژوو

دەرهێنەر

کریستۆفەر نۆڵان

نووسەرەكان

جۆناثن نۆڵان,کریستۆفەر نۆڵان,دەیڤد س. گۆیەر

ئەكتەرەكان

کریستیان بەیڵ,هێث لیجەر,مایکڵ کەین

كات

152 خولەك

تێچوو

$185,000,000

بەرواری بڵاوکردنەوە

15/7/2008


سەرچاوەکان



1397 بینین