دارا سێکانیانی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-06-11-13:44:00 - کۆدی بابەت: 8969
دارا سێکانیانی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دارا حەمە ئەحمەد ناسراو بە دارا سێکانیانی (بە ئینگلیزی: Dara Sekanyani) سیاسەتوانێکی کورد و ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانە.

ژیان

دارا لە یەکی تەممووزی ١٩٧٠ لە سێکانیان لەدایکبووە. ھەڵگری بڕوانامەی دیبلۆم و بەکالۆریۆسە لە بواری پەروەردە. ھەروەھا ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانە. لە ساڵی ١٩٨٩ـەوە چالاکی سیاسی و ئایینی هەبووە. سەرپەرشتیاری منداڵانی بێباوک بووە لە دەزگای فریاکەوتنی جیھانی ئیسلامی. نووسینی دەیان وتار و چاوپێکەوتنی ھەبووە بۆ کەناڵە ناوخۆی جیھانییەکان.

لەگەڵ (ڕۆشن سەعدوون حەمە) هاوسەرگیری کردووە. 

ئەرک

- ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

- ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.


سەرچاوەکان



351 بینین