تەممووز

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-02-04-15:34:00 - کۆدی بابەت: 7747
تەممووز

ناوه‌ڕۆك

مانگی حەوت

تەمووز یان تەممووز (بە ئینگلیزی: July، بە عەرەبی: يوليو، تموز). حەوتەم مانگی ڕۆژژمێری زایینییە و لە ٣١ ڕۆژ پێکدێت. ناوەکەی لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانی ڕۆمانییەکانەوە وەک ڕێزێک بۆ جەنەڕاڵی ڕۆمانی یولیۆس قەیسەر لە ساڵی ٤٤ـی پێش زایین دانراوە. بەڵام پێش ٧١٣ ساڵی پێش زایین بە Quintilis ناو دەبرا کە ئەوکات مانگی پێنجەمی دە مانگەکەبوو.

لە زۆرینەی نیوەگۆی باکووری زەوی یەکێکە لە گەرمترین مانگەکان و دووەم مانگی هاوینە. لە نیوەگۆی باشووریش ساردترینە و دووەم مانگی زستانە.

ڕۆژە سەرەتاکانی مانگی تەمووز پێی دەوترێت "ڕۆژانی سەگەکەکان" چونکە زۆر گەرمە و شوانەکان مەڕەکانی هاوین و لەدایکبووەکانی زستان پێش یەکی تەمووز دەفرۆشن.

نیشانەکانی

  • بەردی لەدایکبووانی ئەم مانگە یاقووتە. گوڵی لەدایکبووانی مانگەکەش گوڵەئاڵۆزە.
  • هەریەک لە بورجەکانی قرژاڵ و شێر دەکەونە ئەم مانگەوە.

بۆنە و یادەکان

  • یەکی تەمووز: ڕۆژی جیهانیی هەرەوەزی
  • ١١ـی تەمووز: ڕۆژی جیهانیی دانیشتوان
  • ١٢ـی تەمووز: ڕۆژی جیهانیی مەلالا
  • ١٥ـی تەمووز: ڕۆژی جیهانیی تواناکانی گەنجان
  • ١٨ـی تەمووز: ڕۆژی جیهانیی نێلسۆن ماندێلا
  • ٢٨ـی تەمووز: ڕۆژی جیهانیی هەوکردنی جگەر
  • ٣٠ـی تەمووز: ڕۆژی جیهانیی هاوڕێیەتی


سەرچاوەکان



1264 بینین