فلاش - (The Flash(2014

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-13-23:34:00 - کۆدی بابەت: 1324
فلاش - (The Flash(2014

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرە

دوای ئەوەی هەورەبروسکەیەک لێی ئەدات "باری ئاڵن" لە حاڵەتی کۆما لە نەخۆشخانە خەبەری ئەبێتەوە بەڵام بۆی دەرەکەوێت کە خێراییەکی لە ڕادەبەدەری وەرگرتووە و بەم شێوەیەش ئەبێت بە "فلاش" کە دژی تاوانکاری ئەجەنگێت.
 
"فلاش-The Flash" زنجیرەیەکی تەلەفیزۆنیی سوپەرهیرۆی ئاکشنی سەرکەشیی ئەمریکییە نوسراوە لەلایەن هەرسێ نوسەری ئەمریکی "گرێگ بێرلانتی" و "ئەندریو کرەیسبێرگ" و "جیۆف جۆنس"ەوە کە پەخشکراوە لەلایەن تۆڕی تەلەفیزۆنیی "CW". باس لە کارەکتەرێکی کتێبە کۆمیکەکانی "DC" ئەکات کە ناوی "باری ئاڵن-فلاش"ە و لەلایەن ئەکتەری ئەمریکی "گرانت گەستن" بەرجەستە کراوە٫ فلاش سوپەرهیرۆیەکی لێکۆڵەرە کە دژی تاوانکاری ئەجەنگێت لە دژی کەسانێکی تر کە ئەوانیش توانای سەرو سروشتییان هەیە٫وە توانای جوڵانو ڕێکردنی هەیە بە خێراییەک کە زۆر لە خێرایی مرۆڤێکی ئاسایی زیاترە. زنجیرەکە وەکو پەرەپێدانێک بۆ زنجیرەی "Arrow" بەرهەمهێنرا کە هەردوکیان لە گەردونێکی خەیاڵیدان بە ناوی "Arrowverse"
سەرەتای دەرکەوتنی کەسایەتی فلاش لە زنجیرەی "Arrow" بو بە تەنها دو جار بەڵام دواتر کە هەڵسەنگاندنێکی ئەرێنی وەرگرت بڕیاردرا زنجیرەیەکی تایبەت بە "فلاش" بەرهەم بهێنرێت و بە وردی باسی لێوە بکرێت٫ زنجیرەکە لە سەرەتاوە لە شاری ڤانکۆڤەری ویلایەتی کۆڵۆمبیای بەریتانیی لە کەنەدا کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.
 
"فلاش" بۆ یەکەم جار لە باکوری ئەمریکا لە ساڵی (۲۰۱٤) پەخشکرا کە پڕۆگرامەکە بو بە دووەم زۆرترین سەیرکراو لە مێژوی پەخشی کەناڵی "CW"دا لە دوای زنجیرەی "Vampire Diaries"ی ساڵی (۲۰۰۹). لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە هەڵسەنگاندنێکی باشی بۆ کراوەو لە ساڵی (۲۰۱٤) توانی خەڵاتی "People's Choice Award" بباتەوە. کەناڵی "CW" لە ساڵی (۲۰۱۹) و (۲۰۲۰) زنجیرەکەی نوێ کردەوەو بڕیاری بەرهەمهێنانی وەرزی شەشەم و حەوتەمی دا. زنجیرەکە لە کەناڵی "CW" ئەمریکا و لە کەنەدا و بەریتانیا و ئیرلەندا و ئوسترالیا و چەندیین وڵاتی دییکە پەخشکراوە. وەرزی یەکەمی زنجیرەکە بە کوالێتی "Blue-ray" لە (۲۰۱۵) و وەرزی دووەم لە (۲۰۱٦) و وەرزی سێیەم لە (۲۰۱۷) و وەرزی چوارەم لە (٢٠١٨) و وەرزی پێنجەمیش لە (۲۰۱۹) بڵاوبویەوە.
 

بەژداربووان

گرانت گیستن لە ڕۆڵی باری ئاڵن
 
کاندیس پاتن لە ڕۆڵی ئیرس وێست ئاڵن
 
کارلۆس ڤالدس لە ڕۆڵی سیسکۆ رامۆن
 
دانیل پانابەیکەر لە ڕۆڵی کاتڵین سنۆو
 
تۆم کاڤانا لە ڕۆڵی هیرسن ویڵس
 
هارتڵێی سۆیەر لە ڕۆڵی ڕڵف دیبنی
 
دانیەڵ نیکۆڵت لە ڕۆڵی سسیڵ هیرتن
 
جەیسی مارتن لە ڕۆڵی جۆو وێست
 


سەرچاوەکان



2532 بینین