گرنگی دانانی ستیکەر لەسەر دەرمان

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-21-14:01:00 - کۆدی بابەت: 14227
گرنگی دانانی ستیکەر لەسەر دەرمان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

لە بڕیارێکی گرنگدا زۆرترین جۆری دەرمان ستیکەری لەلایان حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرچووە کە ڕێژەکەی گەیشتووەتە ٨٠٪ چەندین سوودی هەیە ئەم بڕیارە.

 گرنگی و سوودی دانانی ستیکەر لەسەر دەرمان

  • وەزارەتی تەندروستی بەرپرسیارێتی بەرامبەربە دەرمان بەهەمو ڕەهەندەکانی هەڵدەگرێت و خۆی لێ بێ ئاگا ناکات.
  • ڕێگری لە دەرمانی بەسەرچوو و قەدەغەکراو دەگیرێت.
  • ڕێگری لە ڕێکەوتنی ژێربەژێری کۆمپانیا و دەرمانخانەکان یان کۆمپانیا و پزیشک یان دەرمانخانە و پزیشکەکان دەکرێت.
  • بەرزکردنەوەی نرخ لەسەر نەخۆش نامینێت چونکە نرخ لەسەردەرمان جێگرکراوە یان لەوەکەمتر فرۆشتن یان بەو نرخەی کەدیاری کراوە.
  • متمانە بۆ کۆمپانیا و دەرمانخانە و دکتۆر و هاوڵاتی و نەخۆش دەگەڕێنێتەوە.
  • دەرمانخانەکان زۆرترین سوود دەبینن چونکە کۆنتڕۆڵی زانستی و ژمێریاری دەرمانخانە ئاسانتر دەبێت.
  • بەدواداچوونی پێشێلکاری و سەرپێچی ئاسان دەکات.

تێبینی

لایەنی نەرێنی ئەم بڕیارە ئەوەیە کە نرخی هەنێک دەرمانی بەرزکردووەتەوە.


سەرچاوەکان



68 بینین