سیفیلیس

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-27-21:19:00 - کۆدی بابەت: 1704
سیفیلیس

ناوه‌ڕۆك

سیفیلیس

سیفیلیس جۆرە نەخۆشیەکی ئیلتیهابیە کە بەهۆی بەکتریایەکی پێچ خواردووی وەک مارەوە بە ناوی سپیرۆکستی توش دەبێت. بەم بەکتریایە دەوترێت (ترۆپینما پاڵیدیۆم) ئەم نەخۆشیە چەند قۆناغێکی هەیە لەوانە:

١- سیفیلیسی یەکەم: ئەمە لە دوای نزیکەی یەک هەفتە کە بەکتریایەکە جووە ناو لەشەوە بە ناو گشت بەشەکانی لەشدا تەشەنە دەکات، کە بە شێوەی برینێکی ڕەق و سەخت دەبینرێت لەسەر کۆئەندامی زاوزێ لە پیاواندا و لە ناو کۆئەندامی زاوزێ لە ژناندا، کە لە دوای یەک دوو مانگ ئەم برینە چاک دەبێتەوە، بیرمان نەچێت ئەم برینە نایو (شەنکەرە) وە نەخۆش وادەزانێت ئەم برینە چاک بوویەوە کە لە خۆوە بەبێ دەرمان چاک دەبێت ئیتر هیچ برینێک لە کاردا نیە و بە تەواوی چاک بۆتەوە، وادەزانێت نیازی بە چوونە کن پزیشك نییە.

٢- سیفلیسی دووەم: ئەمیش لە دوای ٢ تا ٣ مانگ لە پاش حاڵەتی دەرکەوتنی برینەکە لە یەکەمدا ڕوودەدات کە ئەم جۆری یاخود بەشی دووەمە، چەند نیشانەیەک لەسەر پێست جێ دەهێڵێت بە تایبەتی لەبەری دەست و پێیەکاندا دیاری دەدات، کە ئەم نیشانانە وەک سورێژە وایە بەڵام خورانی نییە. نەخۆش تای لێدێت، سەری ژان دەکات لە جمگەکانی و ئێسکەکانیدا هەست پێ دەکات وە برین لە دەمی دێت، ئەو دەورەیەش نزیکەی یەک مانگ درێژەی دەبێت.

٣- سیفیلیسی سێیەم: ئەم جۆرەش بە جۆری خاو ناسراوە پاش چەند ساڵ لە جۆری یەکەم دەست پێ دەکات. لەم کاتەدا هەر لایەک لە لەش بۆی هەیە توش ببێت. وە دەبێتە هۆی کوێری، نەخۆشی دڵ، نەخۆشی سییەکان، یاخود تەواوی جومگەکانی لەش.
چارەسەری سەرجەم مەرحەلەکانی بریتییە لە سوود وەرگرتن لە پەنسلین بەشێوەیەکی دروست، دەبێت ئەم سود وەرگرتنە لە ژێر چاودێری پزیشکدا بێت.


سەرچاوەکان



446 بینین