حەوت (1995) - Seven - Se7en

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-21-16:09:00 - کۆدی بابەت: 2480
حەوت (1995) - Seven - Se7en

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

چیرۆکی فیلمەکە باس لێکۆلەر (دەیڤد میلز) دەکات کە لەگەڵ لێکۆلەرێکی تردا بەناوی (ویلیام سەمەرسێت)ە، هەوڵی دەستگیرکردنی تاوان بارێک دەدەن کە زنجیرە تاوانێک (زنجیرە کوشتنێک) ئەنجام دەدات، لەهەمان کاتدا بیرۆکەی (حەوت تاوانی کوشندە) دەکاتە بیانوو بۆ تاوانەکانی
 
حەوت (Se7en) فیلمێکی ئەمەریکی ساڵی (١٩٩٥)ە، لە ژانەری (تاوان - هەستبزوێن) کە دەرهێنانی بۆ کراوە لەلایەن (دەیڤد فینچەر)ەوە و چیرۆکەکەی نووسراوە لەلایەن (ئاندرو کیڤن واڵکەر)ەوە، ئەکتەرە سەرەکیەکان: [براد پیت (لێکۆلەر میلز)، مۆرگن فریمان (لێکۆلەر سەمەرسێت)، کیڤن سپەیسی (تاوانبارەکە)]، چیرۆکی فیلمەکە باس لێکۆلەر (دەیڤد میلز) دەکات کە لەگەڵ لێکۆلەرێکی تردا بەناوی (ویلیام سەمەرسێت)ە، هەوڵی دەستگیرکردنی تاوان بارێک دەدەن کە زنجیرە تاوانێک (زنجیرە کوشتنێک) ئەنجام دەدات، لەهەمان کاتدا بیرۆکەی (حەوت تاوانی کوشندە) دەکاتە بیانوو بۆ تاوانەکانی..... (ئاندرو کیڤن) چیرۆکەکەی خۆی پێ کاریگەر بووە، کاتێک کە لە شاری (لۆس ئەنجلۆس) کاتی بەسەر بردووە و ویستوویەتی بیکات بە فیلم، وێنەگرتنی فیلمەکە هەر لە شاری (لۆس ئەنجلۆس) بووە و لە دیمەنی کۆتاییشدا (دیمەنی چۆلەوانیەکە) لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بووە، فیلمەکە لە ساڵی خۆیدا (١٩٩٥) پلەی حەوتەمی گرتووە لە زۆرترین قازانجدا کە ٣٢٧ ملیۆن دۆلار بووە، وە هەروەها لەلایەن رەخنەگرانەوە وەسفی کراوە و بە فیلمێکی《بەھێز》ناویان هێناوە، وە پاولێوراو بوو بۆ باشترین دەستکاری کردنی فیلم لە ٦٨مین مەراسیمی خەلاتەکانی ئۆسکار. * پاش و پێشکردنی ئەکتەران لە فیلمی Se7en لەسەرەتادا ڕۆڵی داڤید میلەر بۆ ئەکتەر دینزڵ واشنتۆن پێشکەشکرا دواتە درا بە براد پیت.ھەروەھا ڕۆڵی ترێسی پێشکەشکرا بە خانمە ئەکتەر کریستینا ئەپڵ گەیت دواتر درا گوینث پاترۆ وە پێش مۆرگان فرێمان ئەلپاچینۆ زۆر بەوردی بیری لێکرابۆوە بۆ ڕۆڵی ویلیام سەمرێت دواتر درا بە مۆرگان فرێمان .

دەرهێنەر

دەیڤد فینچەر

نووسەرەكان

ئاندرو کیڤن

ئەكتەرەكان

گوینیس پالترو,کەیڤن سپەیسی,لی ئێرمی، مۆرگن فریمان، براد پیت

كات

127 خولەك

تێچوو

$33,000,000

بەرواری بڵاوکردنەوە

21/9/1995


سەرچاوەکان



840 بینین