ناوهڕۆك
كاریگه‌ریه خراپه‌كانی به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاتی شۆفێری
هه‌رچه‌نده مۆبایل یه‌كێكه له‌و هۆكاره گرنگانه‌ی كه كار ئاسانی زۆری كردووه بۆ مرۆڤه‌كان، به‌ڵام چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی له ئۆتۆمبێلدا كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه.
كاریگەرییە خراپەكان
1. كه‌مبونه‌وه‌ی ئاستی ئاگایی له‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له ژینگه‌ی شه‌قامه‌كه‌دا هه‌یه.
2. زۆرێك له شۆفێره‌كان هێمای سوور تێده‌په‌ڕێنن.
3. گوێ نه‌دان به هێشتنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌لامه‌تی نێوان ئوتومبێله‌كان.
4. شۆفێر له‌سه‌ریه‌ك ڕێڕه‌وی شه‌قام خۆی ناگرێت و ئه‌ملاو ئه‌ولا ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بێت.
ڕاستی زانستی
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن:
- به‌كارهێنانی مۆبایل له‌لایه‌ن شۆفێره‌وه ته‌نانه‌ت به به‌كارهێنانی (هیدفۆن)یش بێت رێژه‌ی تووش بوون به ڕووداو بۆ 40% به‌رزده‌كاته‌وه.
- ئه‌و شۆفێرانه‌ی به مۆبایل قسه ده‌كه‌ن جوڵه‌یان خاو ده‌بێته‌وه بۆ 30% به به‌راورد به شۆفێرێك له حاڵه‌تی سه‌رخۆشی دا بێت.
- مه‌ترسی به‌ڕێژه‌ی شه‌ش ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كات له (5) خوله‌كی یه‌كه‌می قسه‌كردندا.
- قسه كردن به مۆبایل و شۆفێری كردن له یه‌ك كاتدا كۆنابێته‌وه.
- نوسینی نامه له‌كاتی شۆفێریدا یان خوێندنه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌ڵه‌و مه‌ترسیداره‌و ده‌بێته هۆی لادانی ئوتومبێل له ڕێڕه‌وی سه‌ره‌كی خۆی.
بۆیه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆت و سه‌لامه‌تی ئه‌وانی تر پێشنیار ده‌كه‌ین
خۆت به‌دوور بگره له به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاتی شۆفێریدا، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی پێویست هه‌بوو، له جێگه‌یه‌كی گونجاو‌دا بوه‌سته‌و وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كه‌ت بده‌ره‌وه.
سەرچاوەکان
1288 بینین