ئایینی زەردەشتی لە کوردستان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-23-21:42:00 - کۆدی بابەت: 2611
ئایینی زەردەشتی لە کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ئایینی زەردەشتی لە کوردستان

بە کۆنترین ئایین لە کوردستاندا دادەنرێت. سەرەتای پەیدابوونی بۆ چەند سەدەیەک پێش زایین دەگەڕیتەوە. ڕابەرەکەی مرۆڤێکی مەزنی سەردەمی خۆی بووە، لە دایک و باوکێک بووە. کە ناویان دوغز و پاوڕست بووە.
زەردەشت هەر لە منداڵییەوە، نیشانەی بلیمەتی پێوە دیار بووە، کاری وای کردووە، بە شێوەیە جادوگەرەکانی ئەو سەردەمە، سەریان بسوڕمێت و بە تەواوی بیر لە لەناوبردنی بکەنەوە، ژیانی ئایینی زەردەشت، لە ٣٠ ساڵی تەمەنییەوە دەستی پێکردووە. پێش ئەو تەمەنی بە ١٠ ساڵ، خۆی لە خەڵکی دوور دەخستەوە، خەریکی ئەشکەنجەی دەروونی خۆی بوو. لە پاشاندا لە گوێی کەناری ڕووباری (دایئئی پا)، کە هەندیک کەس بە ئاوی (ئاراس)ی دادەنێن، خەڵکی بۆ سەر ئایینەکەی خۆی بانگ کردووە، دوای ئەوەی ناو و ناوبانگی دەکردووە، خەڵکی بڕوایان پێ کردووە، "جادوایی پیرۆز" ی بۆ ئاهۆرامزدا بردووە، دواتریش هەر لەسەر کارەکان و بەنگخوازی خۆی بەردەوام بووە، بە تایبەتی لە نێو کۆمەڵانی خەڵکی توران و کسلستاندا، بەڵام وا دیارە ئەم کارەی بۆ نەچوبێتە سەر چونکە موغەکانی ڕێگەیان پێگرتووە. 
ئاهۆرامزدا  لەسەر زەردەشت دەکات، دوای ئەوەی لە نێو خەڵکیدا سەرکەوتنی بە دەست هێنا، پەنا بۆ بەر "گشتاسب: پاشای باختەر ببا، ئەویش لە قسەی دەرنەچووە، هەرچەندە پاشا پاش دوو ساڵ، ئایینەکەی زەردەشت پەسەند دەکا، ئیدی بە بڕواهێنانی پاشا هەموو لایەک بڕوایان بە زەردەشت هێناوە و بوون بە زەردەشتی.
گشتاسب ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە بڵاوو کردنەووی ئاینی زەردەشتدا، لە نێو خەڵکی توران و کوردستان و ئاسیای بچووکدا، وازی کردووە. زەردەشت لەسەر بڵاو کردنەوەی ئاینەیەکی خۆی بەردەوام بووە، تا بە دەستی ئەجاسب، سەر لەشکری نەتەوەی هیون کوژراوە. 
بە گوێرەی ئایینی زەردەشتی، دەبێت جیهان لە تاریکی و ڕوووناکی پێک هاتووە. ئەو دوو هێزە بە بەردەوامی لەگەڵ یەکدیدا لە شەڕدان و جیهانیان لە نێوان خۆیاندا بەش کردووە، بەشی یەکەمیان کە ڕکابەرەکەی ئاهۆرامزدایە، بە دەست ڕووناکییە. بەشی دووەمی کە ئەهریمەن پێشڕەواییەتی دەکات، لە ژێر دەسەڵاتی تاریکی دایە، ئاهۆرمزدا حەوت فریشتەی هەیە، ئەهریمەنیش تەنیا سێ فریشتەی هەیە.
گیان لە ئایینی زەردەشتدا نامرێت دوای ٣ رۆژ هەست بە خۆشی و ناخۆشی دەکات، لە دواییدا بەرەو ڕووی دادگا و لێپرسینەوە دەبێتەوە و لەبەر دەم قازیدا دادگایی دەکرێت. لەو دادگاییەدا چاک و خراپی دەخەنە سەر ترازووەوە و بڕیاری لەسەر دەدرێت، بۆ ئەوەی گیانی بە بەرزترین پلە و شێوە بگات، دەبێت قۆناغی (بیری چاک و ووتەی چاک و کردەوەی چاک) دا تێپەڕبێت.
ئەهریمەن، بە بەردەوامی لەگەڵ ئاهۆرامزدا لە شەڕ دایە و خەڵکی لە ڕیگای ڕاست دوور دەخاتەوە، بەڵام هەرچەندە درێژە بەو کارە بدات، لە ئەنجامدا هەر دەبەزێت و لە کۆتاییدا سەرکەوتن هەر بۆ ئاهۆرامزدا دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ سەردەشتییەکان، کەمتر لە ١٪ی ژمارەی دانیشتووانی هەموو هەرێمی کوردستان پێک دێنن، زۆربەشیان لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی غەربی و کرماشان دەژین.


سەرچاوەکان



2299 بینین