ئەشکەوتەکان چۆن دروستبوون؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-01:46:00 - کۆدی بابەت: 2756
ئەشکەوتەکان چۆن دروستبوون؟

ناوه‌ڕۆك

ئەشکەوتەکان چۆن دروست بوون؟

ئەشکەوت لەگەڵ مێژووی مرۆڤدا بووەتە شتێکی لە یەک جیا نەکراوە، ئێمە دەزانین ئەشکەوت تا کاتێکی درەنگ لە ''چاخی بەردینی کۆن'' ئەو شوێنە بووە، کە مرۆڤەکان لە زستاندا تیای ژیاون، دوای ئەوە ئەشکەوتەکان هاتنە دەرەوە و ماڵی تازەیان بۆ خۆیان دروست کرد، ئەمجا کەوتنە بیر کردنەوە لە زۆر شتی ئەشکەوت.
یۆنانییەکان گومانیان وابوو کە ئەشکەوتەکان پەرستگەی خواکانیانە: زیۆس ''گەورەترین خواوەندی یۆنان'' خوای دارستان و لەوەڕگە و شوانکارەیی ''دیونیسوس'' ''خواوەندی بادە و مەی'' پلۆیۆ ''خوای مردوان و دۆزەخ''.
ڕۆمانییەکانیش بڕوایان وابوو ئەشکەوت ماڵی پەریانە، بەڵام فارسە کۆنەکان و نەژادەکانی تر ئەشکەوتیان پەیوەست کردووە بە پەرستنی ''مترا''وە ''خوای ڕووناکی و پارێزەری ڕاستی و دوژمنی تاریکی''.
لەم سەردەمەدا ئەشکەوتی گەورە و جوان هەیە لە سەرانسەری جیهاندا کە بۆتە مایەی ڕاکێشانی گەشتیاران.
ئەشکەوت شوێنێکی قوپاو و هڵۆڵە لە دیوی بەردینی تەپۆڵکە و بەردەوە. ئەشکەوتەکان بە چەندین ڕێگەی جیاواز دروست دەبن، بەڵام دروست بوونی زۆربەیان بەهۆی لێدانی شەپۆلی بەردەوامی ئاوی دەریاکانەوە لە بەردەکان.
هەندێک جار لە ژێر زەویشدا ئەشکەوت هەیە، ئەو ئەشکەوتانە جۆگەی کۆنی ئاو بوونە لە ژێر زەویدا، لە ئەنجامی وەرینی خۆڵ و بەردی ژیردا دروست بووە.
هەندێکی تر لە ئەنجامی ئەو گۆڕانکارییە دروست دەبن کە گڕکانە گەرمەکان و بەردەکانی سەرەوە دروستی دەکەن. هەندێک لە ئەشکەوتەکان لە سەرەوەیانەوە ''کون'' هەیە، ئەو کونانەش لە ئەنجامی ئەو ئاوەوە دروست بوونە، کە لەسەری وەستاوە و پاشان دابەزیوە.
هەر دڵۆپێک ئاو، کە لەبن میچی ئەشکەوتەکەوە دەیگاتێ شتێک لە ماددەی قسڵ یان مەوادی تری کانزایی تێدایە، کاتێک ئاوەکە دەبێتە هەڵم بەشێک لەو مەواداناە دەمێننەوە و بەرە بەرە گۆمەمکێکی قسڵ دروست دەبێت، بەڵام ئەو ئاوەی کە لە گۆمەمکەکانەوە دەتکێتە سەر زەوی ستونێک دروست دەکات پێی دەڵێن ستونی خوارەوە.


سەرچاوەکان



1379 بینین