یەکەمین وێنەکێشی کاریکاتێر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-02-13:01:00 - کۆدی بابەت: 2831
یەکەمین وێنەکێشی کاریکاتێر

ناوه‌ڕۆك

یەکەمین وێنە کێشی کاریکاتێری

ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەم سەردەمە بەردەوام لەسەر لاپەڕەکانیان وێنەی کاریکاتێری بڵاو دەکەنەوە.
هەندێک لەو وێنانە وامان لێدەکات پێ بکەنین و هەندێکی تر وامان لێ دەکەن بیر لەو شتانە بکەینەوە لە دەوروبەرمان ڕوو دەدەن.
باوکی کاریکاتێری نوێ هونەرمەندێکی ئینگلیزی بوو بە ناوی (ولیەم ئۆگاریت) ١٥٩٧-١٧٦٤. هونەرمەندی تر هەبوون پێش ئۆگاریت، جۆرێک وێنەیان دەکێشا کە گاڵتەی بە هەندێک هەڵسوکەوتی ناشایستە دەکرد. بەڵام ئۆگاریت هونەری کاریکاتێری دەست پێکرد.
ئۆگارێت ڕەوشتی مرۆڤ و هەڵس و کەوت و کەسایەتییەکانی کردە بنەمای کارەکانی. وێنەکانیشی گاڵتەی بە بارودۆخ و کێشە گشتییەکان دەکرد، وەکو: مەی خواردنەوە و گەندەڵی و گەنجان و تاوانەکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە، تەنانەت هەڵبژاردنە ساختەکانیش!
هونەرمەندی ئینگلیزی تۆماس ڕۆلاندسۆن، درێژەی بە قوتابخانەکەی ئۆگاریتدا و وێنە کاریکاتێرییەکانی بە ڕێژەیەکی زۆر چاپ دەکرد و بە هەموو بەریتانیادا بڵاوی دەکردەوە و زۆر زیادەڕەوی دەکرد لە وێنەکێشانی دەموچاوی مرۆڤدا، بە جۆرێک وای دەکرد، ئەو وێنانە سەرنجی خەڵکی ڕابکێشن و مەردوم بە سەیرکردنیان پێ بکەنن کە پێی دەوترێت کاریکاتێر. لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا بڵاوکراوەکانی ئەوروپا بە شێوەیەکی گشتی وێنەی کاریکاتێریان بڵاو دەکردەوە، کە تەعبیری لە ڕووداوەکان دەکرد، ئەمەش بە سەرەتای وێنەی کاریکاتێری سیاسی دادەنرێت.
یەکێکە لە وێنەکێشە مەزنەکانی کاریکاتێر (هۆنێر دۆمیر) ی سیاسیی فەڕەنسی بوو ١٨٠٨-١٨٧٩. کە بە وێنەکانی هێرشی دەکردە سەر دەسەڵات و گەندەڵی ئیداری. بەهۆی وێنەیەکییەوە کە گاڵتەی بە پادشا دەکرد شەش مانگ زیندانی کرا.


سەرچاوەکان



1540 بینین