مارە ژەهراوییەکان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-04-11:01:00 - کۆدی بابەت: 2927
مارە ژەهراوییەکان

ناوه‌ڕۆك

مارە ژەهراوییەکان

مرۆڤ هەر لە کۆنەوە لە مار ترساوە. تەنها جوڵە و ڕێکردنە نامۆیەکەی بەس بووە، بۆ ئەوەی ترس بخاتە دڵی مرۆڤەوە.
زۆر لەو خەڵکانەی مار پێیانەوە دەدات لە ترسی صەدمەیەکدا دەمرن نەک ژەهرەکەی. تا ئێستا لێکۆڵینەوە لەسەر ٢٤٠٠ جۆر مار کراوە، دەرکەوتووە کە تەنها ٨٪ یان ژەهراوین. واتە نزیکەی دوو سەد جۆر لەو مارانەی کە لەسەرانسەری جیهاندا دۆزراونەتەوە ژەهراوین.
مار لە وشکانی و ناو ئاو و ژێر زەوی و سەرداران دەژین و لە سەرانسەری جیهانیشدا هەن، جگە لە هەردوو ناوجە ناوچە جەمسەرییەکە نەبێت.
ئەو ژەهرەی لە ماردایە پێی دەوترێت (ژاری کوشندە) کە لە مارێکەوە بۆ مارێکی تر ڕێژەکەی دەگۆڕێت.
هەندێک لە مار ڕێژەیەکی زۆر لە ژەهریان هەڵگرتووە. کە بەسەر بۆ کوشتنی فیلێک. هەندێک تریان ئەوەندە کەم ژەهریان تێدایە کە لە زیندنەوەرە، وردەکان زیاتر ناتوانێت هیچی تر بکوژێت.
مارە ژەهر زۆرەکان مەترسی زۆریان هەیە لەسەر مرۆڤ.
مار غودەیەکی تایبەت بە ژەهری لە هەردوو دیوی سەری هەیە، لەگەڵ غودەیەکی بچوک لە ژێر هەردوو قاچیدا.
هەروەها دوو دانیشیت پێوەیە لە لای هەردوو کاکیلەی سەرەوەی، دانەکان کونن بۆ ڕژاندنی ژەهر لێیەوە.
دانەکانی ماری کۆبرا کە لە مارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیایە جومگەیان هەیە، بەڵام دانەکانی ماری فایبەر لە شێوەی لولەدایە.

چۆن دەتوانین ماری ژەهراوی لە ماری بێ ژەهر لێک جودا بکەینەوە؟

دەتوانین بە ئاسانی ماری کۆبرا بناسینەوە. بۆنەیەکی بەسەرەوەیە کە لە کڵاوە دەچێت. زۆربەی کۆبراکان بەو جۆرەن. کڵاوێکیان لەسەردایە لەشێوەی ژمارە ٧.
ماری کریت هێڵێکی سپی لەسەر پشتیەتی. ئەم هێڵانە لە کلکەوە بە ئاشکرا دیارە، بەڵام تا لەسەری نزیک دەبێتەوە نادیار تر دەبێت.
ماری فایبەریش ڕەنگی قاوەییەکی تێرە و پەڵە پەڵەی لە شێوەی لە ئەڵماس لەسەر لاشەیەتی.


سەرچاوەکان



1372 بینین