دۆزه‌خ له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-03-04-15:00:00 - کۆدی بابەت: 2929
دۆزه‌خ له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

ناوه‌ڕۆك

لێكدانهوهی خهونهكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای دۆزه‌خ  لە خەودا کردووە .  

دۆزه‌خ له‌ خه‌ودا

ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی بۆ دۆزه‌خ بڕوات و نه‌یه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێته‌ گوناه كار و به‌دكار وه‌ پێویسته‌ ته‌وبه‌ بكات به‌ره‌و لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ چونكه‌ مه‌رگی نزیك بوبێته‌وه‌ و له‌وانه‌یه‌ به‌كافری له‌ دونیا ده‌ربچێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا دۆزه‌خی بینی به‌ڵام ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی پێ ناگات به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ دوچاره‌ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی دونیا ده‌بێت به‌ڵام سه‌ره‌نجام ڕزگاری ده‌بێت ئه‌گه‌ر بچێته‌ دۆزه‌خه‌وه‌ به‌ڵام نه‌زانێ چكات چوه‌ته‌ ناوی ئه‌وا هه‌میشه‌ له‌دونیادا دوچاری گرفتار و په‌شێوی ده‌بێت . ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی له‌ دۆزه‌خدا خواردن و خواردنه‌وه‌ بخوات و له‌ ئاگردا بسوتێ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ دونیادا به‌دكاره‌و له‌ ڕۆژی كۆتایدا سزای ده‌درێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی فریشته‌یه‌ك به‌ قژ هه‌ڵی بگرێت و فڕێی بداته‌ دۆزه‌خه‌وه‌ ئه‌وا بینه‌ری خه‌وه‌كه‌ دووچاری به‌د به‌ختی ده‌بێت .

 


سەرچاوەکان



496 بینین