کەی هەوێن لە هەویردا بەکارهێنرا؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-05-22:53:00 - کۆدی بابەت: 2998
کەی هەوێن لە هەویردا بەکارهێنرا؟

ناوه‌ڕۆك

کەی هەوێن لە هەویردا بەکارهێنرا؟

بەکارهێنانی هەوێن لە هەویری تەڕ و گەرمدا پێی دەوترێت (هەڵ هێنان)، خانەکانی هەوێن نیشاستەی هەویرەکە دەگۆڕێت بۆ شەکر بۆ ئەوەی هەرسی بکات. لە کاتێکدا ئەو کارە ئەنجام دەدات، دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، وەکو پاشماوەیەک دەردەدات و ئەم گازەش لە ناو هەویرەکەدا دەمێنێتەوە تا دەبێتە هۆی دروست بوونی تلۆقەی گەرە گەورە کە وا لە هەویرەکە دەکات پف بکات.
''بۆغات'' ئەو خومرە وشکە، کە لە هەوادا هەیە و بە شێوەیەکی سروشتی دادەبەزێت بۆ سەر هەویرەکە. یەکەم کەس گرنگی خومرەی زانیبێت مسرییەکان بوونە. نانیان بە خومرە تاقی کردەوە سەیریان کرد سوکتر و بەتامترە. هەروەها شێوەی تەحەکومیشیان دۆزیەوە. هەموو جارێک نانیان دەکرد هەندێکیان لە هەویرەکە هەڵدەگرێت بۆ جاری داهاتوو کە پێی دەوترێت ''هەویر ترش'' تا لەگەڵیدا تێکەڵی کەن و هەویرەکە پێی هەڵبێنن.
لە دەوروبەری ساڵی ١٠٠٠ پێش زایندا فینیقیەکان هونەری دروست کردنی نان بە هەویر ترشیان برد بۆ یۆنانییەکان. کە لە سەدە کۆنەکاندا بوون بە مامۆستای نان دروست کردن. دەڵێن زیاتر لە ٧٠ جۆر نانیان هەبووە!
بەڵام ڕۆمانییەکان نانکردنیان کردە پیشەیەکی سەرەکی و یاسا و ڕێسایەکی زۆریان دانا بۆ تەحەکوم کردن بە جۆرەکانی نانەوە. نانەواکان زۆر شانازیان بەوەوە دەکرد کە، نانەکەیان بەتام و چێژە. تەنانەت نانەواکان بە مۆرێک ناوی خۆیانیان دەدا لەسەر نانەکە. وەکو زۆربەی کارگەکانی پسکیت ئارمەکانیان لەسەر پسکیتەکان دەنەخشێنن.
لە سەدەکانی ناوەڕاستدا تەها دەوڵەمەندەکان دەیانتوانی نانی گەنم بخۆن. خەڵکە هەژارەکە تەنها بە نانی جۆ تێر دەبوون.


سەرچاوەکان



1272 بینین