کێ ئامێری چاپی داهێنا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-07-14:29:00 - کۆدی بابەت: 3023
کێ ئامێری چاپی داهێنا؟

ناوه‌ڕۆك

کێ ئامێری چاپی داهێنا؟

ئامێرەکانی چاپ پێشکەوتنێکی تازەن و تا ئێستاش بەردەوام چاک سازیان تێدا دەکرێت. ئایا دەزانن یەکەم بەرائەتی داهێنان لە ساڵی ١٧١٤ دا درایە پیاوێکی ئینگلیزی بە ناوی (هێنری میل). بەڵام ئەو ئامێری چاپە هەرگیز دروست نەکرا، لە سەرەتادا ئامێری چاپ وەکو یارمەتیدەرێک بۆ نابینایان دروست کرا.
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا یەکەمین بەرائەتی داهێنان بۆ ئامێری چاپ درایە کەسێک بە ناوی ''ولیەم بێرت'' لە ساڵی ١٨٢٩ دا. ناوی لێنرا ئامێری ''چاپ'' ئەمڕۆ لە هەموو دونیادا نمونەیەکی ئەو ئامێرە نەماوە.
لە ساڵی ١٨٤٣ دا ئەمریکییەک بە ناوی ''شالرز سێربار'' ئامێرێکی تۆمار کرد کە بریتی بوو لە کۆمەڵێک دەستی چاپ کردن. کە بە دەوری ڕەوڕەوەیەکی مسی زەرددا و بە دەوری تەوەرێکی مەرکەزیدا دەسوڕانەوە. ئەو پیتەی مەبەست بوایە دەجوڵێنرایەوە و پیتەکانیش حیبریان پێوەبوو. لەگەڵ دەیاندا لەسەر کاغەزەکە یەکسەر چاپ دەبوو. بەڵام ئەم ئامێرە لەبەر ئەوەی زۆر خاو بوو شتێکی کرداری نەبوو.
لە ساڵی ١٨٥٦ دا هەنگاوێکی گەورە بەو پێشەوە نرا بە بەکارهێنانی مەبدەئی بازنەی چاپی دەستی، کە بە دەوری چەقێکی هاوبەشدا چاپی دەکرد. ئەمەش مەبدەئی ئەو ئامێرە چاپیانە کە ئەمڕۆ بەکار دەهێنرێن. 
یەکەمین ئامێری چاپ کردن کە بۆ بواری بازرگانی دروست کرا، لە دروست کردنی هەرسێ داهێنەری ئەمریکی کریستۆفەر شولس و سموحیل مۆل و شارلز گلیدن بوو کە لە ساڵی ١٨٧٣ دا دروستیان کرد و توانیان بیفرۆشن. ئەم ئامێرە بەهۆی لولەکێکی باغەوە کاغەزی تێدەخرا و شریتێکی حوبراویشی ئەم ئامێرە بەهۆی لولەكێکی باغەوە کاغەزی تێدەخرا و شریتێکی حوبراویشی لەسەر بوو لەگەڵ هەڵپێچێکی شریتدا، کە دەیتوانی شریتەکە بگەڕێنێتەوە دواوە بە تێپەڕ بوونی ڕۆژگار چاکسازی زۆرتر لە ئامێری چاپدا کرا، تا توانرا بگەیەنرێتە ئامێری کۆمپیوتەری زۆر پێشکەوتوو.


سەرچاوەکان



1277 بینین