بۆچی نەهەنگ ماسی نییە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-12-15:54:00 - کۆدی بابەت: 3136
بۆچی نەهەنگ ماسی نییە؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی نەهەنگ ماسی نییە؟

نەهەنگ گیاندارێکی دەریاییە، لە زۆر ڕووەوە لە ماسی دەچێت، لەبەر ئەوەیە بە ماسی دادەنرێت، بەڵام لە ڕاستیدا گیاندارێکی مەمکدارە.
نەهەنگی شین یان (سک گۆگردی) بە گەورەترین گیاندار دادەنرێت. کە درێژییەکەی دەگاتە ٣٠ مەتر و کێشیشی دەگاتە ١٢٥ تەن، پانی کلکیشی ٦ مەترە و ماسولکەکانی ٥٠ تەن و ئێسقانەکانیشی ٢٠ تەن و زمانیشی ٢،٥ تەنە.

بۆچی نەهەنگ وەکو مەمکدارێک حیسابی بۆ دەکرێت نەک ماسییەک؟

نەهەنگ وەکو مرۆڤ لە ڕێگەی سییەکانەوە هەناسە دەدات، وەکو ماسی کەپوی نییە و لوتی لە بەشی پێشەوەی سەریەوەیەتی، نەهەنگ کاتێک لە ناو ئاودایە لوتی دادەخات، کاتێکیش بیەوێت هەناسە بدات، پێنج بۆ شەش خولەک جارێک سەری دێنێتە دەرەوە و یەکەمجار هەوای ناو لاشەی دەردەکات بە دەنگێکی گەورە کە لە شوێنێکی دوورەوە دەبیسترێت. ئەمجا هەوا هەڵدەمژێت و خۆی دەکات بە ژێری ئاوەکەدا. دەتوانێت دەوروبەری ٤٥ خولەک لە ژێر ئاودا بمێنێتەوە بێ ئەوەی هەناسە بدات، هەروەها دەتوانێت تا قووڵی ٦٠٠ مەتریش بچێتە ژێر ئاوەوە.
نەهەنگ دەزێت و شیر دەدات بە بێچووەکەی و تا ماوەیەکیش لەگەڵیدا دەبێت، نەهەنگ دڵی هەیە و لە گیاندارە خوێن گەرمەکانە. بەڵام لاشەی خۆی لەگەڵ ژینگەی ئاودا ڕاهێناوە، زۆر لە ئەندامانی لاشەشی لە ئەندامەکانی گیاندارە مەمکدارەکان دەچێت، هەندێکیان دانیان هەیە و هەندێکی تریان نیانە، بەڵام ئێسقانێک لە ناو دەمیدایە هێندەی لەگەنێکە. لەبەر ڕۆشنایی ئەم سیفەتانە، نەهەنگ بە گیاندارێکی مەمکدار دادەنرێت نەک ماسی.


سەرچاوەکان



1911 بینین