بۆچی ئەڵماس دەدرەوشێتەوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-13-16:49:00 - کۆدی بابەت: 3184
بۆچی ئەڵماس دەدرەوشێتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی ئەڵماس دەدرەوشێتەوە؟

گریمان ئەڵماس وەکو ئێستا دەگمەن نەدەبوو. وە گریمان گرانیش نەدەبوو وە هەموو کەس دەیتوانی هەیبوایە. ئایا ئەڵماس ئەو نرخەی دەبوو؟

دەشێت دوو شت وابکات خەڵکی حەز بکەن خاوەنی ئەڵماس بن:

  • یەکەمیان ئەوەیە کە ئەڵماس ڕەقترین مادەیە کە مرۆڤ ناسیبێتی. لەبەر ئەوە زۆر بەنرخە لە پیشەسازیدا.
  • دووەمیان ئەوە کە ئەڵماس هەمیشە جوانە و خەڵکی بە سەیرکردنی چێژ وەردەگرن.

ئەڵماس لە ئەنجامی کردارێکەوە بووە لە سروشتدا ڕووی داوە، پێش ملیۆنەها ساڵ پلەی گەرمای زەوی وردە وردە دادەبەزی لەو زەمانە کۆنەدا لە ژێر زەویدا قەبارەیەک لە بەردی شلی گەرم لە ژێر زەویدا هەبوو. ئەم قەبارەیە توشی پاڵەپەستۆ و گەرمیەکی زۆر بوو، کە بووە هۆی پەستاندنی گەردیلەکانی کاربۆن لەسەر یەک بۆ ئەوەی بگۆڕێت بۆ کریستاڵی ڕوونی چڕ، بە سادەیی ئەڵماس کریستاڵێکە لە کاربۆنی چاک.

ئەگەر ئەڵماس بە شێوەی (خاو) بدۆزێتەوە دیمەنی دەرەوەی کاڵ و کرچە. بۆیە مرۆڤ زاخاوی دەدات بۆ ئەوەی بگۆڕێت بۆ گەوهەرێکی درەوشاوە کە هەموومان دەیزانین، زۆربەی ئەڵماسەکان دەکرێنە دوو پارچەوە و هەر یەکەیان زاخاو دەدرێت بۆ ئەوەی بگۆڕێت بۆ ئەڵماسێکی خڕی درەوشاوە. ئینجا ڕووەکەی چاڵ دەکەین کە ژمارەیان (٥٨) چاڵە یان زیاترە ئەو چاڵانە وا دەکات لە ئەڵماسەکە بدرەوشێتەوە. هۆی ئەوەی کە ئەڵماس هێزی شکانەوەی زۆر بەهێزە، واتا ئەو تیشکەی تێی دەچێت ئەڵماسەکە هەر ماددەیەکی تر زیاتر دەیشکێنێتەوە و تیشکەکە بۆ ناوی ئەڵماسەکە دەشکێتەوە لە بری ئەوەی بیبڕێت، لەبەر ئەوە ڕێژەیەکی زۆر لە تیشک دەگەڕێتەوە بۆ چاومان.

کاتێک سەیری ئەڵماسەکە دەکەین وامان بۆ دەردەکەوێت کە زیاتر درەوشاوەیە لەبەرئەوەی ئەڵماس تیشک شیتەڵ دەکات بۆ چەندین ڕەنگی جیاواز، ئەوەیە کە درەخشانی دەداتە ئەڵماسەکە.
ئایا دەزانن تا ساڵی ١٤٣٠ خەڵکی بە ئەڵماس خۆیان نەڕازاندۆتەوە، تا لەو ساڵەدا ئافرەتێکی فەڕەنسی بە ناوی (ئۆگنس سۆریل) خۆی پێ ڕازاندەوە و دوای ئەوە بوو بە باوو.


سەرچاوەکان



1487 بینین