ماسی فڕیو

ماسی فڕیو

له‌لایه‌ن: ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-13-22:18:00 - کۆدی بابەت: 3213
ماسی فڕیو

ناوه‌ڕۆك

ماسی فڕیو

جۆرێک ماسی هەیە دەتوانیت وەکو فڕۆکەی شیرا‌‌‌‌‌عی بفڕێت و پێی دەوترێت((ماسی فڕیو)) بەڵام  ناتوانێت وەکو باڵندە بفڕێت چونکە باڵی نییە.
لەڕاستیدا یەکەمجار مەلەوانی دەکات بەخێراییەکی زۆر بەسەر ئاودا دەڕوات و ئەمجا باڵە بەردەمینەکانی بڵاودەکاتەوەو لەهەوادا دەست بەفڕین دەکات. لەماوەی فڕیندا بە یارمەتی ماسولکەکانی باڵەکانی بەکراوەیی دەمێنێتەوە. بەڵام کە دەنیشێتەوە باڵەکانی دەچنەوەیەك و دەچێتە دۆخە سروشتییکەی. درێژی ماسی فڕیو جیاوازە لە نێوان ٥سانتیمەتر و ٤٥ سانتیمەتردا. هەندێك جار لە کاتی فڕینیدا دەدات لە شەپۆلە ئاوییەکان. بەوەش دیمەنێکی زۆر جوان دەنوێنێت. دانی لە شەپۆلە ئاوییەکان وزەیەکی زیاتری پێدەدات کە بتوانێت بۆ ماوەیەکی دوورتر بفڕێت. هەندێك جار هێندە بەرز فڕیوە لەسەر کەشتیەکان نیشتۆتەوە. ئەم ماسییە لە زۆربەی دەریاکانی جیهاندا هەیە. بەڵام ژمارەیان کەمەو بە دەگمەن دەبینرێن.


سەرچاوەکان

173 بینین