لێک خشاندن چیە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-17-01:40:00 - کۆدی بابەت: 3374
لێک خشاندن چیە؟

ناوه‌ڕۆك

لێک خشاندن چیە؟

زۆرجار دەبینین کە گۆیەک لە دوای خلۆربوونەوە دوای ماوەیەک دەوەستێت. بەو ڕێگەیە بە هەمان شێوە شتەکانی تریش لە خۆیانەوە دەوەستنەوە.
ئایا دەزانن بۆچی ئەوە ڕوودەدات؟
هەموو هێزێکی جوڵاوە تەنێک بەرپەچی دەداتەوە پێی دەوترێت هێزی لێکخشاندن. کاری لێکخشاندن هەمیشە دژی ئاڕاستەی جوڵە ئیش دەکات. هێزەکەشی لەسەر زبری ڕووی گەیەنەرەکە دەوەستێت نەک لەسەر ڕووبەری شتە خلۆربوەکە.

جۆرەكانی

لێکخشاندن دوو جۆرە:

لێکخشاندنی خزان و لێکخشاندنی خلۆربووەوە.

بەهۆی لێکخشانەوە، خراپ بوون و لەناو چوون لە هەندێک شوێنی تەنە خلۆربوەکاندا دروست دەبێت، پلەی گەرمای ئامێرەکان بەرز دەبێتەوە لە ئەنجامی لێکخشاندندا و ڕێژەیەکی زۆر لە وزە بەزایە دەچێت. بەهۆی لێکخشاندنەوەیە تایەی ئۆتۆمبیلەکان دەتەقن. زەیتی چەورکردن بۆ دابەزاندنی هێزی لێکخشاندن بەکاردێت.

لێکخشاندن زۆر بەسوودە ئەگەر لێکخشاندن نەبایە، هیچ ئۆتۆمبێلێک نەیدەتوانی بڕوات و برێکەکانیش برێکیان نەدەگرت، تەنانەت نەمان دەتوانی پێنوسێک بگرین و پێی بنوسین. ئەگەر لێکخشاندن نەبوایە تەنانەت یەک ماڵت نەدەبینی لەسەر ڕووی زەویدا. چونکە بەردەکان یەکیان نەدەگرت و بەسەریەکەوە نەدەوەستان.


سەرچاوەکان



1771 بینین