سوتانی مۆم

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-19-22:46:00 - کۆدی بابەت: 3466
سوتانی مۆم
کیمیا

سوتان گۆڕانێکی کیمیاوییە. بە هاوکاری ئۆکسجین ڕوودەدات و ماددەش لەم کردارەدا لەناو ناچێت.

ناوه‌ڕۆك

کە مۆم دەسوتێت بۆ کوێ دەچێت؟

خەڵکی ئاسایی وا دەزانن دار یان خەڵوز یان زەیت کە دەسوتێن لەناو دەچن بە هەمان شێوە سوتانی مۆمێش، بەڵام لە ڕاستیدا دوای سوتانیان ئەو مەوادانە لەناو ناچن، بەڵکو تەنها شێوەیان دەگۆڕێت. سوتان گۆڕانێکی کیمیاوییە. بە هاوکاری ئۆکسجین ڕوودەدات و ماددەش لەم کردارەدا لەناو ناچێت، بەڵام بە سانایی شێوەی خۆی دەگۆڕێت. ئەم کردارەش بە یاسای لەناوچوونی ماددە دەناسرێت. کاتێک مۆم دەسوتێت دەگۆڕێت بۆ مەوادی تر. لەگەڵ داگیرساندنی فتیلەی مۆمەکەدا بەهۆی گەرماوە مۆمەکە دەست بە توانەوە دەکات. ئەم دیاردەیەش لە تایبەتمەندی شیلەکانە. دوای ئەوە مۆمەکە دەگۆڕێت بۆ گاز و گازەکەش دەست بە سوتان دەکات و گەرما و ڕووناکیمان پێدەدات، مۆم تێکەڵەیەکی ئەندامی هایدرۆکاربۆنی زۆر ئاڵۆزە، واتە هایدرۆجین و کاربۆنی تێدایە. لە کاتی سوتاندا کاربۆنەکە لەگەڵ ئۆکسجینی هەوادا یەک دەگرن و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن پێکدێنن. هایدرۆجینی مۆمەکەش لەگەڵ ئۆکسجینی هەوادا یەکدەگرن و هەڵمی ئاو پێکدەهێنن. لە ئەنجامی ئەو دوو کارکێکەدا مۆمەکە بەکاردەبرێت و لە ئەنجامی بەکاربردنیشدا قەبارەی بچووک دەبێتەوە، ئەگەر هەڵمی ئاوەکە و دووەم ئۆکسیدی کاربۆنەکە کۆبکەینەوە و بیکێشین. کێشیان لە کێشی مۆمە ئەسڵیەکە زیاترە. هۆی ئەو زیادییەش ئەنجامی یەکگرتنی ئۆکسجینە لەگەڵ کاربۆن و هایدرۆجیندا. بەو جۆرە دەبینین مۆمەکەش دەسوتێت، بەڵام لەناو ناچێت بەڵکو دەگۆڕێت بۆ دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و هەڵمی ئاو.


سەرچاوەکان



799 بینین