تایبەتمەندییەکانی بەرهەمهێنان لە کشتوکاڵدا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-21-13:56:00 - کۆدی بابەت: 3506
تایبەتمەندییەکانی بەرهەمهێنان لە کشتوکاڵدا
کشتوکاڵ

جیاوازی تایبەتمەندییە خۆییەکانی کشتوکاڵ لە شوێنێکەوە تا شوێنێکی تر چەند شێوەیەکی کشتوکاڵی جیاوازمان بۆ دەردەخات

بەرهەمهێنان لە کشتوکاڵدا

تایبەتمەندییەکانی بەرهەمهێنان سەرجەم بڕی بەرهەمهێنان و شارەزایی لە بەرهەمهێنانی بەروبوومێکی تایبەتی دەگرێتەوە و ئەمەیش پێی دەوترێت ئاڕاستەکردنی کشتوکاڵ. مەبەستیش لە بەرهەمهێنان بۆ ئەوەیە پێویستی بەرهەم هێنە خۆییەکانی پڕ بکاتەوە یان مەبەستی بازرگانییە. جیاوازی تایبەتمەندییە خۆییەکانی کشتوکاڵ لە شوێنێکەوە تا شوێنێکی تر چەند شێوەیەکی کشتوکاڵی جیاوازمان بۆ دەردەخات. دەشتوانین شێوازی کشتوکاڵ پیناسە بکەین و بڵێین کە چەند یەکەیەکی زیندووە و ڕواڵەتی کشتوکاڵ و پەیوەندی هەندێکیان بە هەندێکی تریانەوە لە یەک دەچن، ئەم لەیەک چوونەش ڕووبەرێکی دیاریکراوی ڕووی زەوی ناگرێتەوە بەڵکو زۆرتر لە ڕووبەرێک و زیاتر لە شوێنێک دەگرێتەوە، وا ڕێک دەکەوێت تایبەتمەندی کشتوکاڵی ڕووبەرێکی دیاریکراو لە وڵاتی عێراقدا لەگەڵ ڕووبەری وڵاتێکی کەدا لەیەک بچن.


سەرچاوەکان



988 بینین