ناوهڕۆك
باسی چۆنیەتی پیسیایی کردن
هەر کەسێک ویستی بچێتە شوێنی پیسایی کردن، سوننەتە بڵێ (بسم الله، اللهم اني أعوذ بك من الخبث و الخبائث)رواه شیخان و ابن منصور، ئینجا کە هاتە دەرەوە، بڵێ: (غفرانك، الحمد لله الذي أذهب عني الأذی و عافاني)رواه أصحاب السنن و ابن ماجە.
وە نابێ قورئان و هەر شتێکی تر -کە ناوی خواو پێغەمبەری ﷺ لێنوسرابێ- لەگەڵ خۆیا بباتە سەر پیسایی (عن أنس رضي الله تعالى عنه: أن النبي صلى الله عليه وسلم كان إذا دخل الخلاء نزع خاتمه)رواه الترمذي، پێغەمبەر ﷺ کە دەچووە پیسایی کردن، ئەنگوستیلەکەی خۆی دائەنا، چونکە لە سەری نوسرابوو (محمد رسول الله). جا بزانە: ئەگەر بە مەبەستی ڕێزلێگرتن، ئەو ناوانە نەنووسرابێ -وەک ناوی سەر ناسنامە- ئەوە دانانی ناوێ.
ئەبێ خۆی بپارێزێ ئەو کەسەی کە پیسایی ئەکا، ڕوو لە قیبلە نەکا هەروەها پشتیشی لە قیبلە نەکا، ئەگەر لە بیابان بوو، بەڵام ئەگەر ئاودەستەكە رووبەڕووی قیبلە بوو، یان پشتی لە قیبلە بوو، ئەوە زیانی نییە (عن أبی أیوب الأنصاری: عن النبی صلى الله عليه وسلم قال: إِذَا أتَى أحَدُكُمُ الغَائِطَ، فلا يَسْتَقْبِلِ القِبْلَةَ ولَا يُوَلِّهَا ظَهْرَهُ) رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: کاتێ چوون پیسایی بکەن، ڕووتان لە قیبلە مەکەن و پشتیشی تێ مەکەن.
جا بزانە: ئەگەر لە بیابان پیسایی بکا، ئەبێ شتێک بخاتە پێشەخۆی بۆ ئەوەی ببێتە پەردە لە نێوان خۆی و قیبلە.
با خۆی بپارێزێ: میز و پیسایی لەناو ئاوی وەستاودا نەکات (عن أبی هریرة: عن النبی صلى الله عليه وسلم: لا يَبُولَنَّ أحَدُكُمْ في المَاءِ الدَّائِمِ الذي لا يَجْرِي)رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: میز لەناو ئاوی وەستاودا مەکەن کە ئاوی لەبەر ناڕوا. لە بن داری بە بەر میز و پیسایی نەکا، چونکە میوەکە پیس ئەبێ
وە لە ڕێگە و لە سێبەر پیسایی و میز نەکا (عن أبي هريرة قال: قال رسولُ الله ﷺ: اتَّقوا اللَّعَّانين: الذي يتخلَّى في طريق الناس أو ظلهم)رواه مسلم، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: بترسن لەو دوو کردەوەی ئەبنە هۆی لەعنەت لێکردنتان: لەبەر پیسیایی کردن لە ڕێگەی خەڵکی و لەو سێبەرەی خەڵک لێی دائەنیشێ. جا بزانە: ئەو شوێنەی لە زستاناندا لێی دائەنیشن وەک سێبەر وایە.
نابێ میز و پیسایی لەناو کون و قڵیشایی زەمین بکا (عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ سَرْجِسَ: نَهَى النبی صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ يُبَالَ فِي الحجر)رواه ابوداود، پێغەمبەر ﷺ قەدەغەی کردووە: میز لە ناو کونی زەمین بکرێ. واتە: نەوەک گیانلەبەرێکی تێدا بێ و ئازاری پێبگا.
نابێ قسە بکا لەکاتی میز و پیسایی کردن ( عن جابر رضي الله عنه قال: قال رسولُ الله صلى الله عليه وسلم: (إذا تغوَّط الرجلانِ، فليتوارَ كلُّ واحدٍ منهما عن صاحبِه، ولا يتحدَّثا، فإن الله يَمقُتُ على ذلك))؛ رواه أحمد، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ئەگەر دوو کەس پیسایی بکەن، با خۆیان دابپۆشن و قسە نەکەن، چونکە خودا زۆر ڕقی لەوە دەبێتەوە.
نابێ ڕوو لە ڕۆژ و مانگ بکا نابێ پشتیشیان تێ بکا، بۆ ئەوەی نەبێتە بێ ڕێزی و بێ ئەدەبی.
پاشکۆ: (سلمان) خوا لێی ڕازی بێ ئەفەرموێ: (نهانا النبی ﷺ: أن أن نستجي بالیمین)رواه مسلم، پێغەمبەر ﷺ قەدەغەی کردووە: بەدەستی ڕاستە تارەت بکەین.