کاریگەری ڕێگای گواستنەوە لەسەر پیشەسازی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-24-03:16:00 - کۆدی بابەت: 3641
کاریگەری ڕێگای گواستنەوە لەسەر پیشەسازی

ناوه‌ڕۆك

گواستنەوە و پیشەسازی

مەبەست لە گواستنەوە ئەو ڕێگە و هۆیانەیە کە مرۆڤ و بەرهەمەکەی دەگوێزێتەوە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر. ئەمەش ڕێگەی ئۆتۆمبێڵ و هێڵی ئاسن و ڕێگەی ڕووبار و دەریاچەکان و  نۆکەندی ئاوی و ڕێگەی دەریایی و بۆریی گواستنەوەی نەوت و گازی سروشتی و ئاو و گواستنەوەی ئاسمانی و تەنانەت ئەو تەلانەی کە وزەی کارەبا دەگوێزنەوە، دەگرێتەوە. ئەوەی ئاشکراشە ئەو ڕێگە و هۆیانە پاش شۆڕشی پیشەسازی زۆر پێشکەوتن و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە تێچوونی گواستنەوە کەم بێتەوە کە کرێی هاتووچۆ دەگرێتەوە لە سەر ڕێگەکان، ئەمەش تێچوونێکی ڕاستەوخۆیە سەرەڕای کرێکارانی تری کرێی بەتاڵ کردن و بارکردن و عەمارکردن و دابینکردن. بە شێوەیەکی گشتی، پیشەسازی ئەو شوێنانە بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت کە هاتووچۆیان تێدا ئاسان و هەرزانە وەک شوێنی مەلبەندی شارەکان کە بوونەتە چەقی ڕێگەی گواستنەوەی لە زۆر لای جیاوازەوە، یاخود دەتوانێت خۆی دووربگریت لەوەی کە پارەی زیادە بچێتە کەرەستە سەرەتاییەکە، لەبەر ئەوە بەندەرەکان لە زۆر کاتدا دەبنە مەڵبەندی گرنگ بۆ دامەزراندنی پیشەسازیی ئەوتۆ کە پشت بەو مماددە سەرەتاییانە لە دەرەوەی سنووری وڵاتەکە دەهێنرێن ببەستێت، وەک بەندەرەکانی خۆرهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و خۆرئاوای ئەوروپا و ژاپۆن، هەروەها ڕێگەی گواستنەوە یارمەتی دامەزراندنی پیشەسازی نوێ دەدات بە دەرگا کردنەوە بەرەو سەرچآوەکانی ماددەی سەرەتایی یاخود بەرەو سەرچآوەکانی ووزە یاخود بازاڕ. بۆ نموونە زۆربەی گەشەکردنی پیشەسازی لە سێبریادا بە ڕاکێشانی ئەو هێڵە ئاسنانەی پێدا تێپەڕ دەبێ. هەروەها دەریاچە گەورەکان وەک ڕێگەیەکی ئاوی دەورێکی گەورەیان هەبوو لە دامەزراندنی مەڵبەندە پیشەسازییەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا.


سەرچاوەکان



1931 بینین