پیشەسازییە پترۆکیمیاییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-25-18:12:00 - کۆدی بابەت: 3713
پیشەسازییە پترۆکیمیاییەکان

ناوه‌ڕۆك

پیشەسازییە پترۆکیمیاییەکان چین؟

زاراوەی پیشەسازییە پترۆکیمیاییەکان بە هەموو ئەو پیشەسازییانە دەوترێت کە پشت بە دەرهێنراوە نەوتییەکان و گازی سروشتی دەبەستێت بەو سیفەتەی کە کەرەستەی سەرەتایی سەرەکین لە کردارەکانی بەرهەمهێناندا. لە پیشەسازییە تازەکانە کە دەگەڕێتەوە بۆ بیستەکانی ئەم سەدەیە و کاتێک تاقیکردنەوەکانی بەکارهێنانی نەوت سەرکەوت بۆ بەرهەمهێنانی هەردوو ماددەی ئەسیلین و پڕوبلین بە ڕێگەی پارچە کردنی ڕاستەوخۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا و لە دواییدا بۆ وڵاتەکانی تریش بڵاوبووەوە.
دوای ڕووداوەکانی جەنگی دووەمی جیهانی وای کرد کە چەند هەنگاوێکی گرنگ بنێ بەرەو پێشەوە بە تایبەتی لە بواری بەرهەمهێنانی تەقەمەنیدا و لە پاشدا پیشەسازییەکانی ئەمۆنیا و پەینی ئازۆتی. هەروەها پیشەسازی لاستیکی دەستکرد بۆ جێگرتنەوەی لاستیکی سروشتی و لە دواییدا پیشەسازی پاکژ کەرەوەکان و ڕیشآڵی دەستکرد و پلاستیک و شتی تر.
پترۆ کیمیاوییەکانیش لە پیشەسازییە ستراتیژییەکانە چونکە زۆربەی بەرهەمەکانی لە کەرەستە ناوەندییەکانە کە کەڵکی لێ وەردەگیرێت بۆ پیشەسازییەکانی تر. لەوەدا تا ڕادەیەک لە پڕۆگرامەکانی پەرەپێدانی ئابووری وڵاتە تازە پێگەیشتووەکاندا چونکە نەک هەر بەشداری دەکات لە پێشکەش کردنی کەرەستە ناوەندییەکان بۆ پیشەسازییەکانی تر، بەڵکو جێگەی زرۆبەی ماددەکانی تریش دەگرێتەوە، وەکو پۆڵا و تەختە و کاغەز و سابوونو  لۆکە و خوری و ئاوریشم و کەتان و قەنب و گوش و هی تر.

گرنگترین پیشەسازییەكان

گرنگترین ئەو پیشەسازییانەش کە پشت دەبەستن بە دەرهێنراوە نەوتەییەکان و گازی سروشتی بریتین لە:

  • پیشەسازی ماددە پلاستیکییەکان کە گرنگیان زۆرە لە کەرەستەکانی خانووبەرە و پیشەسازییە کارەباییەکان و یاری سازی منداڵان و کەرەستەکانی بەرگ تێگرتن و کەمۆڵەکان بەکاردێت.
  • پیشەسازی لاستیکی دەستکرد.
  • پیشسەسازی ڕیشاڵە دەستکردەکان.
  • پیشەسازی پەینی کیمیاوی
  • پیشەسازی پوختەکردنی گۆگرد.
  • پیشەسازی پاکژکەرەوەکان.
  • پیشەسازی بۆیە و جۆرەها ڕۆن.
  • پیشەسازی داو و دەرمان.
  • پیشەسازی ڕستن و چنین: نایلۆن و داکرۆن و ترگاڵ و تەرلین.
  • پیشەسازی ئۆتۆمبێل چونکە دەچێتە ناو زۆربەی ئامرازی ئۆتۆمبێلەکانەوە تا هەیکەلەکانان کە لە کەرەستە پلاستیکیەکان دروست دەکرێن.
  • پیشەسازی پڕۆتین: چونکە ئەم ماددە خۆراکییە لە دەرهێنراوە نەوتییەکان دێتە بەرهەم وەکو ئالیک بۆ گیانەوەران، چەند کارگەیەک لە فەڕەنسا و ئیتاڵیا دروستکراوە بۆ بەرهەمهێنانی کە ساڵی 1975ـدا، ئەم پیشەسازییە پترۆکیمیاویانە پشت دەبەستن بەم کەرەستە سەرەتاییانەی خوارەوە.
  • گازی پاڵاوگەکان.
  • گازی سروشتی باشترین کەرەستەی سەرەتاییە بۆ بەرهەمهێنانی ئەسیلین.
  • دڵۆپێنراوە نەوتییە شلەکان.
  • نەوت و دڵۆپێنراوە قورسەکان.

تایبەتمەندییەكانی پیشەسازییە پترۆکیمیاوییەکان

  • گەورەیی قەبارەی سەرمایە بەکارخراوەکان: ئەم پیشەسازییە پێویستی بە سەرمایەیەکی گەورە هەیە چونکە بە شێوەی کۆکارگە (مجمع)ـی تەواون و وزەی بەرهەمدارییان زۆرە.
  • پیشەسازییە پترۆکیمیاوییەکان تازەترین ئامراز و هۆیەکانی بەرهەمهێنان بەکاردەهێنێت، لەبەر ئەوە ژمارەیەکی کەم کرێکاری دەوێت بەڵام لە ئاستێکی هونەری بەرزدا.
  • پیشەسازی پترۆکیمیاوییەکان بە پەرەسەندنی دینامیکی خێرا ناسراون، چونکە لە هەر ساڵێکدا دروستکراوی پترۆکیمیاوی تازە دەردەکەوێت کە زۆر باشترە لە دروستکراوە دانراوەکانی ناو بازاڕ.
  • ئەم پیشەسازییانە لەسەر بنەڕەتی بەرهەمهێنانی گەورە پەیدا دەبێت لەبەر ئەوەی پێویستی بە بازاڕی فراوانە بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانی.
  • بەرزی تێچوونی پاراستن لەم پیشەسازییە چونکە ئامێر و مەکینە بەکارهێنراوەکانی زوو لەناودەچن.
  • پیشەسازییە پترۆکیمیاوییەکان بەوەی کە دەری دەدەن لە خۆڵەمێش و دووکەڵ و گەرمایی و گاز و بۆنی تەنگ پێهەڵچنینی دانیشتوان دەبنە هۆی پیس بوونی ژینگە.

دابەشکردنی جوگرافی پیشەسازییە پترۆکیمیاییەکان

پیشەسازییە پترۆکیمیاییەکان جێگیر دەبن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ڕوسیای فیدراڵ و ژاپۆن و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا و بەریتانیادا. جگە لە دوو ولاتەکەی یەکەمیان ولاتەکانی تر کەرەستە سەرەتاییەکانی وەکو نەوت و گازی سروشتیان زۆر کەمە، واتا دەبێت ئەوانە لە دەرەوە بهێننن بۆ پڕکردنەوەی پێویستی لە کەرەستەی سەرەتایی ئەمیش لە لایەکی ترەوە کە شوێنی نموونەی بۆ پەیدابوونی ئەم پیشەسازییە وڵاتە بەرهەمهێنەرەکانی نەوتە، بە تایبەتی چونکە پێویستیان بۆ بەرهەمهێنراوەکانی ئەم پیشەسازییە لە زۆربوونی بەردەوامدایە.


سەرچاوەکان



2141 بینین