بیروڕا فەلسەفەیی و زانستییەکان لە دۆڵی نیلدا

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-24-22:05:00 - کۆدی بابەت: 3671
بیروڕا فەلسەفەیی و زانستییەکان لە دۆڵی نیلدا

ناوه‌ڕۆك

بیروڕا فەلسەفەیی و زانستییەکان لە دۆڵی نیلدا

پەیدابوونی شارستانی لە میسری کۆندا دەگەرێتەوە بۆ چوارەم هەزارەی پ.ز، لە بواری تەماشاکردنی گەردوون و زانییارییە بیردۆزییانە دەیبینین پەیوەندی نێوان (خوا و مرۆڤ) یان رێکخستووە و بیرۆکەی (یەکتاپەرستی)ـیان لەلا پەیدا بووە، وە باوەڕییان بە ژیانی پاش مردن هەبووە، کە تیایدا پاداشت و سزا نەک تەنیا بە پەیڕەوکردنی شێوەکارییە ئایینیەکانەوە بەندن، بەڵکو بە ڕەفتار و ڕەوشت پاکی ژیناوە بەندن. دروستکردنی هەڕەمەکان و مۆمیاکردنی تەرمی مردووم ئەنجامی ئەو بیرۆکانەن. بەم شێوەیە میسرییە کۆنەکان بنچینەی باوەڕە دوانییەکەی (گەردوون و مرۆڤ)ـیان دانا و ڕایان گەیاند خواکان یان یەک خوا بەرامبەر گەردوونی ماددی هەیە. لەشیش بەرامبەر بە دەروونی مرۆڤ، لێکدانەوەی ئەوتۆشیان بە شێوەی ئەفسانەیی بۆ دروستکردنی گەردوون داناوە. (ئاو)ـیان بە نەژادی بوونەوەرەکان داناوە. لەوەوەش خواکان پەیدابوون، کە هێزە سروشتییەکان وەک گەرمی و شێ دەردەبڕن. هەروەها یەکێ لەو ئەفسانانە باس لە خواوەندی (فتاح) دەکات، کە لە ڕێی وشەی (ببە)ـەوە شتەکان دروست دەبن، ئەم بیرۆکەیە بیرۆکەی وشەی (کریستیانمان) بە بیردەهێنێتەوە، یان ئەو فەرمانانەی خوامان دەهێنێتەوە یاد، کە ئەگەر شتێکی ویست لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت (ببە)، ئەویش دەست بە جێ (دەبێت). (انما قلنا لشيء اذا اردنا ان نقول لە کن فیکون) (النحل-٤). 
دانیشتوانی میسری کۆن ڕۆڵیکی شارستانیی (بیری و زانستی) دیار و جیایان هەبووە ئەو سەرچاوانەی دەربارەی بیری میسرییە کۆنەکان و هەتا ئەمڕۆ پێمان گەیشتوون، وەک گەڵای بەڕەدی (بەردیات) و پەرتووکی (مردووەکان) و دەقەکانی هیرۆگلێفی و دەقی (مەنفیس) دەربارەی خەلیقەت. زانیاری زۆری دەربارەی گەردوون و بیری ڕەوشت گرتۆتە خۆی (تێدایە). هەمووشییان لە دەوری یەک تەوەر دەسووڕێنەوە، ئەویش گەردوونە لە کاریگەری ئەستێرەکان و هەسارەکان دەدوێ لە ژیانی مرۆڤدا بە تایبەتی خۆر و مانگ، بە وردبینەوە دەبینین لێکچوونێک هەیە لە نێوان هەندێ بۆچوون و لێکدانەوەی بیردۆزەیی سەبارەت بە گەردوون لەلای میسرییەکان و بۆچوون و لێکدانەوەی دانیشتوانی میزۆپۆتامیا، سەبارەت بە نەژادی شتەکان لە دەقی (شاری مەنفیس)ـدا دەبینین، بیرو بۆچوونی بیرکەرەوە میسرییەکان لەو دەقانەدا هەوڵ دەدەن شیتەڵکردنێکی فەلسەفی و لێکدانەوەی هۆشیارانە بۆ نەژادی بوون و خەلیقەت بهێنەوە و با ئاو و خوا بەو وشەیەوە بیبەستنەوە کەلەسەر ئاوی پیرۆزدا گوتراوە. هەرچی یان بوونەوەر هەیە بە بۆنەی هۆکارێکەوە هاتۆتە دی، ئەویش لە دایک بوونە (زاووزێـیە)، کەواتە  لە هەر بوونەوەرێک دوو هۆ هەیە ئەویش بوونی نێر و مێیە. ئەگەر یەکیان گرت بە پێی ئەفسانە کۆنەکان و بیروڕای بیرمەندەکان و دانایانی کۆن ، بوون (وجود) دێتە کایەوە. بیرمەندە کۆنەکانی میسری لەیەنی ڕەوشتیان لە دەقەکانی (ژیانی دووەم) دا چارەسەرکردووە کە لە پەرتووکی (مردووەکان) دەبیندرێ و هەرەشە لە خەڵکی دەکات و دەڵێ: نەکەن کاری خراپە بکەن، چوونکە هیچ کەسێ لەو دونیا یان ژیانی دووەم لە دەست سزا ڕزگاری نابێت ئەگەر بێتو لەم دونیایەدا کارێکی خراپ بکات لەو دونیا حیساب و سزا چاوەڕیی دەکات. بیرۆکەی  مەرگ (فەنابوون) چارەسەری لە بیرۆکەی کۆنی میزۆپۆتامییا بە (نەمری مەعنەوی) بۆ داندراوە کە بۆ پیاوچاکان و خاوەن کردەوە باشەکان و کارە بەنرخەکان دێتەدی (بە چاک یادکردنەوەیان). کەچی بیرۆکەی کۆنی میسری چارەسەری (مەرگ)ـی داناوە بە بەرجەستەکردنی (نەمری ماددی) بە هۆی دەستکەوتنی زانستی مەزن کە یەکێکیان مۆمیاکردنی لاشەیە لە زانستی نۆشداری و ئەویتریان هەڕەمەکانە لە زانستی ئەندازەیی و گەردوونناسی دا، هەڕەمەکانیش بە تایبەتی بۆ (فیرعەونەکان) تەرخانکراوە، چونکە ئەو فیرعەونانە لە بیرۆکەی  میسریدا بەرزبوون و گەیشتوونەتە پلەی خواوەندە پیرۆزەکان، هەتا شا (ئەخناتوون-ئەمنوفسی چوارەم) مێردی (نیفەرتێتی) بیری یەکتاپەرستی هێنایە کایەوە و لەژێر کاریگەری ژنەکەی کەلە میتانیەکانی کوردستان بوو و بیرۆکەی خۆرپەرستی داهێنا، لەم بوارەدا بزووتنەوەی (ئەخناتوون) لە تەک مەرامەکانی ئیبراهیم خەلیل (خودا لێی ڕازی بێت) لە یەکتاپەرستی دا یەک دەگرێتەوە کە بانگەوازی بۆ پەرستنی تاکە خوایەکی گەورە و مەزن دەکرد لە وڵاتی بابل (میزۆپۆتامیا)، هەرچی هەردوو بانگخوازەکە لە میسر و میزۆپۆتامیا دا لە ڕووی توێژینەوەوە جیاوازییەک لە نێوانیاندا هەیە.


سەرچاوەکان

700 بینین