کاریگەری ڕامیاری دارایی لەسەر نرخ

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-25-22:14:00 - کۆدی بابەت: 3719
کاریگەری ڕامیاری دارایی لەسەر نرخ
ئابووری

زیادکردنی ڕامیاری خەرجییەکانی دەوڵەت لە هەردوو لایەنی بەگەڕخستن و وەبەرهێناندا. کاردانەوەی گەورەی هەیە لەسەر ئاستی نرخەکان.

دیاریکردنی نرخ لەسەر ڕامیاری دارایی

زیادکردنی ڕامیاری خەرجییەکانی دەوڵەت لە هەردوو لایەنی بەگەڕخستن و وەبەرهێناندا. کاردانەوەی گەورەی هەیە لەسەر ئاستی نرخەکان، چونکە زیادکردنی خەرجییە گشتییەکان، ڕاستەوخۆ دەبێتە مایەی زیادبوونی خواست لەسەر شمەک و خزمەتگوزارییەکان و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ داهاتی تاکەکان زیاد دەبێ، کاریگەری دوو ئەوەندە زیاد دەبێت. ئەگەر ئەم زێدە خواستە زیادەیەکی بەرامبەر نەبێت لە بەرهەمهێناندا، دەرئەنجام دەبێتە مایەی زیادبوونی خواستن بە بەراورد لەگەڵ خستنەڕوودا و نرخەکان بەرز دەبنەوە. و پێچەوانەش ڕاستە، کۆنترۆڵکردنی ئاستی نرخەکان لەم حاڵەتانەدا بابەتێکی گرنگە و پێویستی بە ڕێوشوێن هەیە بۆ چارەسەرکردنی خنکێنراوەکان، ئەوەش بە ڕێکخستنی گۆڕانی نرخەکان دەکرێت.


سەرچاوەکان



724 بینین