ناوهڕۆك
ڕژێنی ژێر مێشک
شوێنەکەی دەکەوێتە تەختایی دەماخ و بە ئێسک دەورە دراوە، هەرچەندە قەبارەکەی بچوکە بەڵام بە شای ڕژێنەکان ناسراوە، چونکە هۆرمۆنەکانی کاری ڕێکخستن و کۆنترۆڵ کردنی هەموو ڕژێنە گلاندەکانی تری ناو لەشە، ئەو ڕژێنەیە لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشێکی ڕژێنی زەردباوە کە پێی دەڵێن پلی پێشەوە، بەشێکی دەماری سپی باوە کە پێی دەڵێن پلی پشتەوە، کە کاری هەر یەکیان جیایە لەوی تر، پلی پشتەوە لە ژێر کاریگەری ڕژێنی ژێر جوارپای بینین کار دەکات وەکو باسمان کرد کە هەردوو هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین و هۆرمۆنی دژە میزتن دەڕژێنێت و بەشی پێشەوەش ژمارەیەکی زۆر لە هۆرمۆن دەڕژێنێت کە کار لەسەر ڕژێنەکانی تری لەش دەکات، ئەو ڕژێنەیە لە بەشە جیاکانی دەماخ زانیاری وەردەگرێت، لەسەر ڕەوشی ئەو زانیاریانە کاری خۆی ڕێکدەخات، بەڵام کۆنترۆڵی بڕ و دەرچوونی ئەو هۆرمۆنانە لە ژێر چاودێری ڕژێنی ژێر چوارپای بینینەوە دەبێت.