ناوهڕۆك
لێكدانەوەی خەونەكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە ههر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای فیل لە خەودا کردووە .
فیل لە خەوندا
هیچ جیاوازییەك نییە لە خەوی شەو وە ڕۆژدا مەگەر فیل ببینیت ، ئەگەر كەسێك لە شەودا خەو ببینێت سواری فیل بووبێت لەگەڵ ژنێكی بەد كاردا دەبێتە هاوسەر وە ئەگەر ئەو خەوە لە ڕۆژدا بێت ژنەكەی تەڵاق دەدات وە یان كەنیزەكەكەی دەفرۆشێت . ئەگەر ببینێ فیل بكوژێت پاشایەك بەدەستی ئەو دەكوژرێت وە یان قەڵایەكی گەورە بەدەستی ئەو ئازاد دەكرێت ، وە ئەگەر ببینێ فیل بیكوژێت ئەوا مەرگی نزیك بووەتەوە ، ئەگەر ببینێ سواری فیل بووبێت و كەسێكی تر ئەو فیلەی ببێت لە خزمەتكردنی پاشاكەی خۆی بۆ لای پاشایەكی تر دەڕوات .