ناوهڕۆك
سەرەتا
چەند زانیارییەکی سەرنجڕاکێش لەسەر زەینەدین زێدان (بە عەرەبی: مجموعة من حقائيق ممتعة عن زين الدين زيدان، بە ئینگلیزی: Some interesting information about Zinedine Zidane) گومان لەوەدا نییە کە زێدان یاریزانێکی بەهرەمەندبوو، ناوەڕاستکارێکی سەرسوڕهێنەر بووە. بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی فەڕەنسا دادەنرێت. زێدان توانیویەتی جامی جیهانی و جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بەدەست بهێنێت. زێدان لە شاری مارسیلیا لەساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە.
چەند زانیارییەکی سەرنجڕاکێش لەسەر زەینەدین زێدان
- زێدان لە دایک و باوکێکی جەزائیرییە.
- زێدان لە پێنج ساڵی دەستی بەیاری کردووە.
- پاش ئەوەی گۆڵی یەکەمی خۆی لەیانەی کاننێس تۆماردەکات ئۆتۆمۆبیلێکی وەکو دیاری پێدەدرێت.
- هاندەران و هاوڕێکانی بە "زیزۆ" بانگی دەکەن.
- زێدان هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێک کردووە کە پێشووتر خانمە مۆدێل بووە.
- گواستنەوەی زێدان لە یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بۆ ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی زۆرترین پارەی تێچوو لەو سەردەمەدا.
- هەموو فەڕنسا بۆماوەی چەندین ڕۆژ نازناوی "زیزۆ"ـیان دەوتەوە دوای ئەوەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا جامی جیهانی ساڵی ١٩٩٨ـی بەدەستهێنا بە سەرکردایەتی زێدان.
- زێدان بە یەکێک لە کەسایەتییە هەرەدیارەکانی جیهانی ئیسلامی دادەنرێت.
- زێدان یەکێکە لەو یاریزانانەی کە زۆرترین خەڵاتی بەدەست هێناوە لە دیارترینیانیش خەڵاتی باڵۆندۆرە.
- زێدان لە تەمەنی ٣٣ ساڵیدا وازی لەیاریکردن هێنا.
- زێدان هەر چوار کوڕەکەی وەکو خۆی حەزیان بە یاری تۆپی پێیە.
- زێدان وەکو ڕاهێنەر ١١ نازناوی بەدەست هێناوە.
- زۆرترین کارتی وەرگرتووە لە جامی جیهانی.
- زێدان لەساڵی ٢٠٠٦ بە کەللەسەرە بەناوبانگەکەی دەناسرێت کە دای لە یاریزانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا مارکۆ ماترازی لەیاری کۆتاییدا.
- زێدان یەکەم ڕاهێنەری فەڕەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید بوو.
- لە منداڵیدا زێدان هاندەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی بووە.
- زێدان یەکەم یاریزانی فەڕەنسی بوو کە کارتی سوور وەربگرێت لەیارێکانی جامی جیهانیدا.
- زێدان خۆی بەشداری کردووە لە فیلمێک بەناوی خۆیەوە.
سەرچاوەکان
3429 بینین