ناوهڕۆك
کارتێکەرەکانی ژینگە بۆ ڕووەک
هەندێ لە ڕووەکەکان بە گەشەکردن بەرەو ئاڕاستەیەکەی دیاریکراوی وەڵامدانەوەیان بۆ کارتێکردنی ژینگەیی بە گەشەکردن بۆ وەڵامدانەوەی کارتیکەرێکی دیاری کراو دەڵێن ڕوتێکردن ڕووتێکردنەکان یان بە ئەرێنی یان نەرێنی دەبێت گەشەکردنی ڕووەک بەرە و کارتێکەرەکە ڕووتێکردنێکی ئەرێنییە، بەڵام گەشەکردنی ڕووەک دوور لە کارتێکەرەکە بە نەرێنییە.
ڕۆشنایی
ڕووەکێکی ماڵەوەت بە شێوەیەک دانراوە کە تەنها کای رۆشناوی وەربگرێت بۆ نموونە لە پەنجەرەکەوە ڕێی تێدەچێ کە سەری ڕووەکەکە بچەمێتەوە بەرەو ڕۆشناییەکە، چەماندنەوە بەرە و ڕۆشناییەکە ڕووتێکردنێکی ئەرێنییە، گۆڕان لە ڕووی گەشەی ڕووەکەکە کە بەهۆی ڕۆشناییەکە دەبێ بە ڕۆشنەڕووتێکردن ناودەبرێ بۆیە ڕووەکەکان دەچەمێنەوە چونکە گەشە لە خانەکان لە باری درێژی لەلایەکی ڕووەکەکەوە زیاتر دەبێ وەک گەشەی خانەکانی لە لاکەی دیکەی.
کێش کردنی زەوی
گەشەی ڕووەکەکان دەگۆرێن لە ڕووی وەڵامدانەوەشیان بۆ کێشکردنی زەوی ئەم گۆڕانە بە ڕووتێکردن بۆ کێشکردنی زەوی ناودەبرێت ئەگەر ڕووەکێک بە هەڵگەڕاوەی دابنرێت، وە وەڵامدانەوەی ڕووتێکردن بۆ کێشکردنی زەوی دەردەکەوێت پاش چەند ڕۆژێک لە دانانی ڕووەکەکە لەسەر لایەکی یان بە هەڵگەڕآوەیی، قەد و ڕەگەکان ئاڕاستەی گەشەکردنیان دەگۆڕێت، زۆربەی لوتکە گەشەکەرەکانی قەدەکان بە ڕوو تێکردنی نەرێنییە دەچەمێنەوە، کە بەرەو سەرەوە گەشە دەکەن لە زەوی دووردەکەنەوە، بەڵام لوتکە گەشەکەرەکانی ڕەگ، پێچەوانەی ئەوە دەبن بە ڕووتێکردنی ئەرێنییە دەچەمێنەوە، و گەشە دەکەن بەرە و خوارەوە واتە بۆ چەقی زەوی.
وەڵامدانەوە وەرزییەکان
ئەو ڕووەکانەی کە لە ناوچە زستانە ساردەکاندا دەژین لەوانەیە توانای هەستکردنی گۆڕانە وەرزییەکانیان هەبێت، چۆن ڕووەکەکان هەست بەم گۆڕانە دەکەن؟ لە کاتێکدا زستان و پایز نزیک دەبنەوە ڕۆژ کورد دەبێتەوە و شەو درێژ دەبێتەوە وە بە پێچەوانەی ئەمە ڕوودەدا لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەهار و هاوین، ڕووەکەکان وەڵامی گۆڕانی کتوپڕی درێژی ڕۆز دەدەنەوە.
ڕۆژگاری درێژ
جیاوازی نێوان درێژی ڕۆژ و درێژی شەو کارتێکەرێکی ژینگەیی گرنگە بۆ زۆر لە ڕووەکەکان، ئەم کارتێکەرە لەوانەیە ببێتە هۆی دەستپێکردنی زۆربوونی ڕووەکەکان بۆ نموونە هەندێک لە ڕووەکەکان گوڵدەکەن لە پایز و زستاندا وە لەم کاتەدا شەوگار درێژە ئەم ڕووەکانە بە ڕووەکی رۆژگاری کورد ناودەبرێن لەسەرەتایی هاوین شەو کورتە وە لەم کاتەی ساڵدا گەڵاکانی بوانسیتیا هەموو سەوزن و لەکاتەدا گوڵ نییە. ڕووەکی بوانسیتیا لە پایزدا گوڵدەکات، لەوکاتەی شەوگارەکان درێژ دەبن، وە ئەو گەڵایانەی بە کۆمەڵ دەوری گوڵەکان دەدەن دەگۆڕێن بۆ ڕەنگی سوور، هەروەها بەیبوون ڕووەکێکی دیکەی ڕۆژگار کورتە، هەندێ ڕووەکی دیکە هەیە لە بەهار یان لە سەرەتاکانی هاویندا گوڵدەکەن، لە کاتێکدا شەوگار کورتە، ئەم ڕووەکانە بە ڕووەکە ڕۆژ درێژەکان ناو دەبرێن، وێنجە و سپێناخ و کاهوو نموونەن بۆ ڕووەکی ڕۆژگاری درێژ زۆربەی درەختەکان گەڵاکانیان دەورن، بەڵام هەندێ درخت وەک کاژ بە درێژایی ساڵ هەندێ لە گەڵاکانی دەوەرێت، بە شێوەیەک کە بەردەوامی گەڵاپۆشە، ئەم درەختانە بە ڕووەکی هەمیشە سەوز ناودەبرێن، بە درێژایی ساڵ ڕووەکە هەمیشە سەوزەکان گەڵای خۆ گونجاویان بۆ ژیان هەیە زۆربەی جار کیوتیکڵێکی ئەستوور گەڵاکان دادەپۆشی بۆ پاراستنی لە سەرما کەشی وشک درەخی دیکە هەن وەک کەووت و سندیان و بنار کە بەدارە گەڵا وەریوەکان ناودەبرێن، تا ڕادەیەک ئەم درەختانە هەموو گەڵاکانیان نزیکەی لە هەمان کاتی ساڵەکە لە ناو دەچن، لە ناوچە ساردەکان درەختە گەڵاوەریوەکان گەڵاکانیان دەوەرن پێش هاتنی زستان، لە ناوچەی گەرم و وەرز وشک و شێدارەکان دارەگەڵا وەریوەکان گەڵاکانیان لە ناو دەچێ پێش وەرزی وشکی لە ناوچوونی گەڵاکان یارمەتی ڕووەکەکان دەدا بۆ ژیان لە پلەی گەرمی و نزم یان لە بێ بارانی بۆ ماوەیەکی درێژ.
وەرزەکان و ڕەنگی گەڵاکان
لەوانەیە ڕەنگی گەڵای دارە گەڵاوەریوەکان بگۆڕێت پێش وەرینیان، لە کاتێکدا کە پایز نزیک دەبێتەوە، کلۆرۆفیلی سەوز شیدەبێتەوە، بۆیە پرتەقاڵی و زەرد لە گەڵالان دەردەکەون کە پێشتر بوونی کلۆرۆفیل دەیانشارێتەوە.