سەپان چییە؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-07-02:13:00 - کۆدی بابەت: 4252
سەپان چییە؟

ناوه‌ڕۆك

سەپان

بە بنەتۆو، واتە نیوەتۆو، هەر کاتێک زەوییەکی دایە دەست پیاوێک بۆ ئەوەی دایبچێنێ خاوەن زەوییەکە مەرجی گرت بۆ سەپانەکە بەشێکی زاندراو لە بەرهەمی زەویەکە، وەک بڵێ نیوەی، یان سێیەکی، یان چواریەکی بەرهەمەکە بۆ تۆبێ، ئەو جۆرە نیوەتۆو کردنە دروست نییە، وە هیچ جیاوازیش نییە تۆیەکە هی خاوەن زەوییەکە بێ، یان هی سەپانەکە بێت (عن ثابت -رضي الله عنه-: نهی رسول الله ﷺ عن المزارعة وامر بالمؤجرة) رواه مسلم، پێغەمبەر ﷺ قەدەغەی کردووە زەوی بە بنەتۆو بدری و فەرمانی داوە بە کرێ بدرێ.

ئەوەی باسمان کرد فەرموودەی زۆرترین ئیمامی ئاین بوو، بەڵام ئیمامی (النواوي) و چەندانی تر (خوا لێیان ڕازی بێت) ئەم فەرموودەیان هەڵبژاردووە (کە داچاندنی زەوی بە بنەتۆو دروستە). وە جیاوازی نییە تۆیەکە هی خاوەن زەوی بێ، یان هی سەپان بێ، وە بەرهەمەکە بە نیوەیی بێ، یان بە سێیەک و چواریەک بێ، ئەو شێوە داچاندنە لەناو کوردەواریدا پێی دەڵێن سەپانی بە نیوە تۆو، یان بە بنەتۆو، ئەگەر خاوەن زەوییەکەی بە کرێ دایە سەپانەکە، بە زێڕ یان بە زیو، یان بە پارە، یان بە شتێکی تر، ئەوە دروستە، یان خاوەن زەوییەکە بە مەرجی گرت بۆ سەپانەکە دانەوێڵەیەکی زاندراو لە ئەستۆی خۆیدا، واتە گوتی ئەم زەویەم بۆ دابچێنە سەد تەنەکە گەنمت ئەدەمێ، ئەوە دروستە.

ئەگەر زەویەکەی داچاند بە تۆوی خۆی، یان بە تۆوی خاوەنەکەی نابێ هیچیان بەشی خۆیان ببەن تا زەکاتی لێ دەرئەکەن، چونکە زەکات وەرگرەکان (بە ئەندازەی زەکات) لە بەرهەمەکەدا هاوبەشن، کەواتە ئەندازەی زەکات نابێتە موڵکی سەپانەکە و خاوەن زەویەکە.


سەرچاوەکان



1891 بینین