گرنگترین پشکنینە پەیوەندیدارەکان بە سامپڵی میزەوە

له‌لایه‌ن: - ئارام عبدالرحمن ئارام عبدالرحمن - به‌روار: 2024-08-28-23:12:00 - کۆدی بابەت: 14417
گرنگترین پشکنینە پەیوەندیدارەکان بە سامپڵی میزەوە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پشکنینەکانی میز ئامڕازێکی گرنگن بۆ پشکنینی نەخۆش و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی تەندروستییان، زانیاری بایەخدار لەبارەی گورچیلە و میزەڕۆ، ناساغی جگەر، شەکرە و هەوکردنی ڕێڕەوی میز دەستەبەر دەکات، پشکنینەکانی میز لە سێ پشکنین پێکدێت: فیزیایی، کیمیایی و مایکرۆسکۆپی.

گرنگترین پشکنینە پەیوەندیدارەکان بە سامپڵی میزەوە

١-GUE: ‏(General urine examination)
یەکێکە لە باوترین پشکنینەکان کە بەشیوەیەکی گشتی بەکاردێت بۆ دیاری کردنی ئەو نەخۆشی و هەوکردنانەی کە تووشی گورچیلە و ڕێڕەوی میزەڕۆ بە تایبەت ئەو ئینفێکشنانەی کە توشی دیواری میزەڕۆ بووە بەهۆکاری جیاواز.
باوترین پشكنینه‌ كه‌ له‌ ڕێگای میزه‌وه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت، بۆ دەستنیشانکردنی زۆرێک لە نەخۆشییەکان پێویستمان به‌م پشكنینه‌ هه‌یه‌ و به‌ پشكنینی گشتی میز دانراوه‌.

‏٢-Urine culture: چاندنی میز یه‌كێكه‌ له‌ پشكنینه‌ گرنگه‌كان كه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت بۆ ده‌ركه‌وتنی ئه‌و به‌كتریایانه‌ی له‌ ناو میزدا ده‌ژین و كاریگه‌ری خراپیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی.

‏٣-Stone diagnosis: پێشبینی كردن بۆ بوونی به‌ردی گورچیله‌ کە دواتر لە رێگای سۆنەرەوە (ultrasound) دڵنیا دەکرێتەوە.

‏٤- Pt test in urine: ئه‌م پشكنینه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت بۆ زانینی بوونی دووگیانی له‌ ڕێگای دیاری كردنی هۆڕمۆنی HCG لە ڕێگای padـی تایبەتەوە.

شێوازی وەرگرتنی نموونە لە میز

١-Randomly: وەرگرتنی میزە بەشێوەیەکی هەڕەمەکیانە کە هەرکاتێک بتەوێت ئەتوانی وەریبگریت کە بۆ پشکنینی GUE وەردەگیرێت.

‏٢-Midstream urine: وەرگرتنی میزە دوای ڕۆیشتنی بەشی سەرەتای میزەکە، پەو بەشەی پێویستە بەشی ناوەڕاستە بۆیە ڕێک دوای ڕۆیشتنی بەشی یەکەم وەریدەگرین، کە ئەمەیان بۆ پشکنینی چاندنی میز بەکاردەهێنرێت.

‏٣-Morning urine: وەرگرتنی میزە دوای هەشت کاتژمێر لە خەوتن، واتا کاتێک بەیانیان هەڵدەستیت لە خەو ڕاستەوخۆ سامپڵەکە وەردەگیرێت بەبێ خواردن و خواردنەوەی هیچ شتێک و هیچ ڕاهێنان کردنێک کە ئەمەیان بۆ چاودێری کردنی ئەوانەی کە کێشەی ئەلبۆمینیان هەیە بەکاردەهێنرێت.

‏٤-24hrs urine: وەرگرتنی میزە لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێردا واتا هەرکاتێک چویتە پڕۆسەی یورینەشن تۆ سامپڵ وەردەگریت کە لەڕێگەی دەفرێکی تایبەتەوە دەبێت، ئەمەیان بۆ ئەو کەسانەی کە کیشەی فرمانەکانی گورچیلەیان هەیە بەکاردەهێنرێت.


سەرچاوەکان



69 بینین