ناوهڕۆك
سیفەتەکانی کانزاکان چین؟
بەندێتی کانزایی کە کانزاکان دا ڕەوشتی جیاکەرەوە بە کانزاکە دەبەخشێت، کە ئەم ڕەوشتانەی تێدایە، گەیاندنی کارەبایی، توانای کوتان، توانای ڕاکێشان.
گەیاندنی تەزووی کارەبا
بەندێتی کانزایی ڕێگە بە کانزاکان دەدات بۆ گەیاندنی تەزووی کارەبایی. بۆ نموونە کاتێک ئیش بە گڵۆپ دەکەیت، ئەلیکترۆنەکان بەو تەلە مسەدا دەجوڵێن کە گڵۆپەکە بە سویچی کارەبایەکە دەگەیەنێت. ئەو ئەلیکترۆنانەی کە دەجووڵێن ئەلیکترۆنەکانی هاوهێزین لە گەردیلەکانی مسدا، ئەم ئەلیکترۆنانە بەسەربەستی دەجوڵێن چونکە بە هیچ گەردیلەیەک نەبەستراون.
گۆڕانی شێوەی کانزاکان
دەتوانرێت دووبارە گەردیلەی کانزاکان ڕێک بخرێتەوە، بە هۆی جووڵەی سەربەستی ئەلیکترۆنەکان بە دەوری ناوکی کانزاکان، لە ئەنجامی ئەوەدا دەتوانرێ کانزاکان شێوەیان بگۆڕێ، هەردوو ڕەوشتی توانای کوتان (توانای کووتانی کانزا بۆ توێژاڵی تەنک)، توانای ڕاکێشان (توانای ڕآکێشانی کانزا بە شێوەی دەزوو)، توانای کانزاکانە بۆ گۆڕینی شێوەکانیان، بۆ نموونە مس ڕادەکێشرێت بە شێوەی تەلی باریک بۆ بەکارهێنانی لە تەلە کارەباییەکاندا. دەتوانرێ ئەلەمنیۆم بگۆڕێ بۆ توێژاڵی تەنک.
چەمانەوە بێ لێکخشان
کە پارچە کانزایەک دەچەمێنیەوە پاڵ بە هەندێ لە ئایۆنە کانزاییەکانەوە دەنێت بۆ ئەوەی زیاتر نزیک ببنەوە دەتوانیت پێشبینی بکەین کە کانزاکە تێکدەشکێت. لەبەر ئەوەی هەموو ئایۆنەکانی کانزاکان بارگەی مووجەبیان هەیە، ئایۆنە بارگە مووجەبەکان لێک دوور دەکەونەوە، بەڵام ئایۆنە موجەبەکان لە کانزاکاندا بە ئەلیکترۆن دەورەدراون کە ڕایان دەکێشێت. هەرچەندە ئەم ئایۆنانە لە جووڵەدا بن، ئەلیکترۆنەکان لە جووڵەی بەردەوامدان بە دەور و بە نێوان ئایۆنە کانزاییەکاندا، ئەلیکترۆنە جوڵاوەکان پارێزگاری لە بەندە کانزاییەکان دەکەن هەرچەندە گۆڕان لە شێوەی کانزادا هەبێت لە بەر ئەوە دەتوانرێت تەنە کانزاییەکان بچەمێنرێنەوە بێ ئەوەی تێک بشکێت.