کارلێکە کیمیایەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-08-20:17:00 - کۆدی بابەت: 4293
کارلێکە کیمیایەکان

ناوه‌ڕۆك

کارلێکە کیمیایەکان چین؟

كاتێك كلۆرۆفيل شی دەبێتەوە بۆ ماددەی نوێ گۆڕانی کیمیایی ڕوودەدات ئەم گۆڕانە نموونەیەکە لەسەر کارلێکی کیمیایی، کارلێکی کیمیایی کردارێکە ماددەیەك یان زیاترى تێدا دەگۆرێت بۆ ماددەیەك یان چەند ماددەیەکی نوێ. ڕەوشتە فیزیایی و كیمیاییەکانی ماددە نوێيەكان جیاوازن لە ڕەوشتی ماددە بنچينەییەکان، بۆ نموونە کاتێک ئاو لەگەڵ کاربۆناتی سۆدیۆمی هایدرۆجینی دا تێکەڵ دەکرێت پێکەوە کارلێک دەکەن بۆ پێکهێنانی بڵقەکانی گازی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن، ئەم بڵقانە وا لە پارچە حەلواکە دەکەن ئیسفەنجی بێت. نموونەیەکی دی گۆڕانی ڕەنگ لە پایزدا پەیدا دەبێت لە گۆڕانە کیمیاییەکان لە گەڵاکانی درەختدا.

نیشانەکانی ڕوودانی گۆڕانە کیمییایەکان

لە هەندێ کارلێکی کیمیاییدا بڵقەکان پەیدا دەبن، لە کارلێکەکانی تردا نیشتووە ڕەقەکان پێکدێن.

نیشتوو ماددەیەکی ڕەقە لە گیراوەدا پەیدادەبێت وە لە کارلێکەکانی تردا وزە دەردەپەڕێت بە شێوەی ڕووناکی یان وزەی گەرمی یان وزەی کارەبایی، هەندێ جار لە کارلێکە کیمیاییەکاندا زیاتر لە نیشانەیەک لەو نیشانانە دەبێت.

نیشانەکانی ڕوودانی کارلێکە کیمیاییەکان

پەیدابوونی گاز: لە ئەنجامی کارلێکی کیمایی لە بیکەرێکدا گازێکی قاوەیی کە دوانۆئۆکسیدی نایترۆجینە پەیدا دەبێت کاتێک تەلیکی مس لە ترشی نتریکدا دادەنرێت.

پەیدابوونی ماددەی ڕەق: گیراوەی کرۆماتی پۆتاسیۆم دەکرێتە گیراوی نیتراتی زیوەوە، ماددەیەکی ڕەقی سوور پەیدا دەبێت کە ماددە سوورە تۆخەکە نیشتووی کرۆماتی زیوە.

گۆڕانی ڕەنگ: کلۆر یان سپی کەرەوەی جل و بەرگ، سپیکەرەوە کارلێک دەکات و ڕەنگی جلەکە دەگۆرێ.

گۆڕانی وزە: وزە دەردەپەڕێت لە هەندێ کارلێکی کیمیایەکاندا بۆ نموونە ئاگر، وزەی رووناکی و وزەی گەرمی پەیدا دەبێت وە لە هەندێک لە کارلێکەکانی تردا وزە دەمژرێت.

بەندەکان: پێکەوە بەستی گەردەکان

بەندی کیمیایی هێزێکە دوو گەردیلە لە گەردەکەدا پێکەوە دەبەستێت، بۆ ئەوەی کارلێکی کیمیایی ڕووبدات، پێویستە بەندە بنچینییەکان هەڵوەشێن وە بەندە نوێیەکان پێک بێن.

تێکشکاندنی بەند و پێکهێنانی بەند

پێویستە بەندەکانی ماددە بنچینەییەکان تێک بشکێن، گەردەکان بە بەردەوامی دەجوڵێن، ئەگەر گەردەکان بەیەک کەوتن کاتێک کە وزەی پێویستییان هەبێت، بەندەکانیان تێکدەشکێن. دوای ئەوە گەردیلەکان دووبارە خۆیان ڕێکدەخەنەوە بەندە نوێیەکان پێکدێن لە پێکهاتنی ماددە نوێیەکاندا.

بەندە نوێیەکان، ماددە نوێیەکان

 

چی ڕوودەدات کاتێک هایدرۆجین لەگەڵ کلۆر یەکدەگرێت؟ گەردی گازی کلۆر گەردێکی دوانە گەردیلەییە واتە گەردی کلۆر لە دوو گەردیلەی کلۆر پێکهاتووە، گازی کلۆر ڕەنگی زەردی سەوزباوە. هەروەها هایدرۆجین گەردی دووانە گەردیلەییە گازێکە توانای سووتانی هەیە بێ ڕەنگە. کاتێک گازی کلۆر و گازی هایدرۆجین کارلێک دەکەن، بەندەکانی نێوان گەردیلەکانی هایدرۆجین دەشکێن، هەروەها بەندەکانی نێوان گەردیلەکانی کلۆر دەشکێن، بەندێکی نوێ پێکدێت لە نێوان هەر گەدیلەیەکی هایدرۆجین و گەردیلەیەکی کلۆردا، ماددەیەکی نوێ پەیدا دەبێت کە کلۆریدی هایدرۆجینە، کلۆریدی هایدرۆجین گازێکە توانای سوتانی نییە و بێ ڕەنگە، ڕەوشتەکانی جیاوازە لە ڕەوشتەکانی هەر یەکە لە دوو ماددە بنچینەیەکە. 

نموونەیەکی دیکە، سۆدیۆم کانزایە بەتین لەگەڵ ئاودا کارلێک دەکات، وە کلۆر گازێکی ژەهراوەیە کاتێک گازی کلۆر لەگەڵ سۆدیۆم کارلێک دەکەن ئاوێتەیەکی باو پێکدێت کە بریتییە لە خوێی چێشت. کلۆریدی سۆدیۆم واتە خوێی چێشت ماددەیەکی بێ زیانە مرۆڤ دەیخوات، ڕەوشتەکانی خوێ جیاوازە لە ڕەوشتەکانی هەر یەکە لە کلۆر و سۆدیۆم، خوێ ماددەیەکی نوێیە.


سەرچاوەکان



12324 بینین