ئایا هاوسەرگیری لەگەڵ کچی جواندا باشە یان خراپ؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-08-21:09:00 - کۆدی بابەت: 4297
ئایا هاوسەرگیری لەگەڵ کچی جواندا باشە یان خراپ؟

ناوه‌ڕۆك

هاوسەرگیری لەگەڵ کچی جوان

جوانی ڕووکەش ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە بۆ هاوسەرگیری و درێژی ماوەی هاوسەرگیریەکە، بەڵام ئایا جوانی لە ڕادەبەدەری کچان دەبێتە هۆی بەردەوامی ئەم هاوسەرگیرییە؟ یاخود پیاوانی قۆزتر دەتوانن هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوویان هەبێت؟

هاوسەرگیری لەگەڵ کچی زۆر جواندا ڕاستە؟

لە هاوسەرگیریەکانی ئەمڕۆدا ڕووخسار و شێوە گرنگیەکی زۆری هەیە، چونکە بەبێ بینینی ڕوخساری کەسی بەرامبەر ناتوانیت هاوسەرگیری بکەیت، هەرچەنە ناتوانیت جوانی ڕووخسار و جەستەی ئەو کەسەی دەیکەیتە هاوسەرت لەبەرچاو نەگریت بەڵام ناکرێت بکرێتە گەورەترین و باشترین پێوەر بۆ هاوسەرگیری، بەجۆرێک ئیتر شتەکانی تر سوودیان نەمێنێت و لە قۆناغی یەکەمدا کوڕ و کچ پێش ناسین و ڕەفتاری یەکتر خێرا گرنگی بە ڕووخسار بدەن، ڕووخساریش گرنگە بەڵام ئەوەی کە لە هاوسەرگیریدا زۆر گرنگە تایبەتمەندی ڕوشتییە چونکە جوانی دوای ماوەیەک ئاسایی دەبێتەوە، پێوەری جوانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕدرێت.

گرنگی جوانی لە هاوسەرگیریدا

هەر وەک وترا پێوەری جوانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕدرێت، بەڵام پێوەرەکانی جوانی لە هەموو شوێنێک یەکسانە بۆ نموونە هەموو کەسێک ئەو کەسەی پێ جوانە کە:

خاوەنی چاوێکی گەورەیە، ڕووخسارێکی نەرم ومنداڵانە، ڕووخسارێکی ڕێک... 

کەسە جوانەکان زووتر دەچنە دڵەوە و کەواتە لە ڕووی هاوسەرگیرییەوە ژیانێکی خۆشیان هەیە، باشترە کە بزانیت جوانی شێوە زۆر گرنگە لە ژیاندا، لە هاوسەرگیریدا جوانی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ مانەوەی پڕۆسەکە، ڕاستە ناتوانرێت جوانی پشتگوێ بخرێت بەڵام ئەبێت بزانین جوانی ناخیش زۆر گرنگە، پێویستە جگە لە جوانی ڕووخسار جوانی ناخیش لەبەرچاو بگرین و هەردووکیان گرنگن.

ئایا هاوسەرگیری لەگەڵ کچانی زۆر جواندا بەردەوامی دەبێت؟

کاتێک کچەكە لە پیاوەكە جوانتر بێت

لەو هاوسەرگیریانەی کە ژنەکە جوانترە، هەردوو لا ڕازین لە ژیانیان، و ئەگەری ڕوودانی شکست کەمترە، پیاوێک کە بە بەراورد بە ژنەکەی پلەیەک خوارترە لە ڕووی جوانییەوە و ژنەکەی جوانترە لەو بۆیە گرنگی دەدات و هەوڵ دەدات بە مانەوەی ئەم هاوسەرگیرییە.
بەڵام کاتێک کە ژن زۆر جوان بێت، بەجۆرێک جێگای سەرنجی هەموو کەسێک بێت بەتایبەت پیاوان، هاوسەرگیری ئەم ژنانە بە هەندێک هۆکار کە زیاتر هاوسەرەکان دەیزانن ماوەکەی کەمتر دەبێت.

کاتێک جوانی پیاوەکە زیاتر بێت لە ژنەکە

ئەو پیاوانەی کە جوانترن لە ژنەکانیان، ئەگەری هەیە لە ژیانیاندا زیاتر هەستی ناڕازی بوون زیاتر دەرببڕن و هەستێکی خۆشیان نەبێت بۆ ژیانی ژن و مێردایەتی، تەنانەت هەندێک لەم پیاوانە لە ژیانیاندا تووشی کێشە دەبنەوە، ئەگەر جوانی ڕووخساری ژنان کەمتر بێت لە هاوسەرەکانیان ئاوا هاوسەرەکانیان گرنگیەکی کەمتر دەدەن بەو ژیانەو و زۆر جار تەمەنی ئەم هاوسەرگیریانە کورت دەبێت.

لای پیاوان جوانی پێوەری سەرەکییە

زۆرێک لە پیاوان جوانی یەکەم مەرجی سەرەکییانە بۆ هاوسەری بەرامبەریان بیر لەوەش دەکەنەوە خێزانێکی جوان دروست بکەن و ئەم جوانییە وەک میراتێک بمێنێتەوە بۆ نەوەکانیشیان.

ئایا لەلایەن ژنانیشەوە جوانی پێوەری سەرەکییە؟

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە زۆرینەی خانمەکان لەکاتی هەڵبژاردنی هاوسەریاندا گرنگی بە ڕووخساری نادەن، زۆرینەی ژنان حەزدەکەن هاوسەرێک هەڵبژێرن کە بەهێز بێت و بتوانێت پارێزگارییان لێبکات و بتوانێت بەرپرسیارێتی ژیان هەڵبگرێت.

چ هاوسەرگیرییەک سەرکەوتووە؟

بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ئەگەر کەسەکان لەکاتی هەڵبژاردنی هاوسەردا، هاوسەرێک هەڵبژێرن کە لە ڕوانگەی جوانییەوە و هاوشانی خۆیان بێت، ژیانیان خۆشتر و ماوەکەی درێژتر دەبێت، لە هاوسەرگیریەکی سەرکەوتوودا دەبێت ژنەکە جوانتر بێت لە پیاوەکە یاخود هاوشانی یەک بن لە ڕووی جوانییەوه هەردووکیان.


سەرچاوەکان



842 بینین