ناوهڕۆك
هۆرمۆنەکانی بەشی پێشەوەی ڕژێنی ژێر مێشک
- هۆرمۆنی هاندەری ڕژێنەی دەرەقی (TSH Thyroid-Stimulating Hormone) کۆنترۆڵی بەرهەم هێنانی و دەرچوونی هۆرمۆنەکانی ڕژێنی دەرەقی دەکات.
- هۆرمۆنی هاندەری توێکڵی سەر گورچیلە ڕژێن (ACTH-Adrenocoticotropin) کۆنترۆڵی بەرهەم هێنان و دەرچوونی هۆرمۆنەکانی توێکڵی گلاندی سەر گورچیلە دەکات.
- هاندەری هۆرمۆنی چیکڵدانەکان (Follicle-FSH-Stimulating Hormone) کۆنترۆڵی دروستکردنی هێلکە دەکات.
- هاندەری هۆرمۆنی زەردەتەن (Lutenizing) کۆنترۆڵی کرداری زاوزێ و زۆربوون بەهۆی کاریگەری لەسەر کۆئەندامی زاوزێ دەکات.
- هۆرمۆنی هاندەری گەشە (GH-Growth hormone).
- هۆرمۆنی هاندەری بەرهەم هێنانی شیر (Prolactin-PRLH-Hormone)، ئەم هۆرمۆنە مەمکەکان دەبزوێنرێ لە مێینەدا بۆ شیر دەردان.
- هاندەری هۆرمۆنی بۆیەی میلانین (Melanocyte Stimulating Hormone-MSH)، بڕی ئەو هۆرمۆنە ڕەنگی پێست دیاری دەکات، گەر ڕێژەی لە خوێن زیاد بوو ئەوا ڕەنگی ئادەمیزادەکە ڕەش دەبێت، وەک دانیشتوانی ئەفریقیا و ناوچە گەرمەکان، کەرمی دەبێتە هۆی سپی بوونی پێست و سوتانەوەی کاتی ڕۆژ بەرکەوتن پێی دەڵێن سپی بوون (Albinism).
- هۆرمۆنی ئیندۆرفین (Endorphins).
- هۆرمۆنی ئینکیفالین (Enkephalins).
هۆرمۆنی هاندەری گەشە
کاریگەری هەیە لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە خانە و شانەی لەش، ناڕاستەوخۆ هاوکاری گەشەیە بە هاندانی بەرهەم هێنانی هەندێک فاکتەری تری گەشە، وەک گەشەی کڕکڕاگە و ئێسک و هاندانی جگەر بۆ دروست کردنی هۆرمۆنی سوماتومیدین (Somatomedins)، ئاستی ئەو هۆرممۆنە لە خوێندا دەگاتە ١.٢٥مایکرۆگرام/مل سێ جا، لەدوای لەدایک بوون و تەمەنی منداڵی و پێگەشتن ئاستی ئەو هۆرمۆنە لە مێینە زیاترە لە نێرینە، ئاستی ئەو هۆرمۆنە لە تەمەنی منداڵی لە مێینە ٢.٣مایکرۆگرام/مل سێ جا، لە نێرینە ١.٥مایکرۆگرام، لە تەمەنی ١١-١٢ ساڵیدا ئاستی ئەو هۆرمۆنە لە مێینە ٩.٦مریکرۆگرام/مل سێ جا، لە نێرینە ٣.٤مایکرۆگرام/مل سێ جا، لە مێینە ٣.١مایکرۆ گرام/مل سێجا، لەبەر بەرزی ئاستی ئەو هۆرمۆنە لە مێینە لەدوای لەدایکبوون تاوەکو تەمەنی پێگەشتن، بۆیە پێگەشتن و باڵغبوون لە مێینە ١٥-٢ ساڵ لە پێش نێرینەیە.
هۆرمۆنی هاندەری بەرهەم هێنانی شیر
هۆرمۆنێکی پڕۆتینیە، لە هۆرمۆنی گەشە دەچێت، ئەو هۆرمۆنە لە ئافرەتی سکپڕ پاش هەفتەی نۆزدەهەم دەڕژێت و لە زیادبووندایە بە هێواشی تاوەکو هەفتەی سێیەم، دەگاتە بەرزترین ئاست لە دوای لەدایکبوونی کۆرپەلە، کار دەکاتە سەر گەشەی شانەکانی مەمک و هانی ڕژانی شیر دەدات ڕاستەوخۆ دوای لەدایکبوون، هاندەرە بۆ زیادبوونی ڕێژەی پڕۆتین و چەوری و شەکر و کانزاکان لە ناو پێکهاتەی شیر، بەڵام ئەو هۆرمۆنە لە نێرینە هانی جوڵانەوەی سپێرم دەدات و ڕێژەی دەرهاویشتنی ئاو و خوێ لە گورچیلە کەم دەکاتەوە، ڕێژەی ئەو هۆرمۆنە لە مێینەی پێگەیشتوو، هەروەها لە کاتی سك پڕی زیاد دەکات بەڵام لە نێرینە زیاد ناکات، ئاستی ئەو هۆرمۆنە لە ئافرەتی ئاسایی کە سکی پڕ نەبێ و شیر نەدات بە منداڵی و نەگەیشتنێتە تەمەنی لە بێ نوێژی کەوتن، نزیکەی ١٠-٢٠نانۆگرام/مل٣، بەڵام لە پیاو و ئافرەتی پیر، سێیەکی ئەو ڕێژەی سەرەوەیە ٣-٧نانۆگرام/مل٣.