بێ ئومێدی و هۆکارەکانی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-12-02:18:00 - کۆدی بابەت: 4424
بێ ئومێدی و هۆکارەکانی

ناوه‌ڕۆك

پێناسەی بێ ئومێدی

حاڵەتێکی کاتییە لە هەستکردن بە نائومێدی و ناڕەحەتی بەهۆی تێرنەکردنی پاڵنەرەکانی یان دەتوانین بڵێین حاڵەتی ڕێگرتن و ڕاگرتنی پاڵنەرە.

ئێمەش لە ژیانی ڕۆژانەمان تووشی بێئومێدی دەبین چونکە هیچ ژینگەیەک نییە هەموو حەز و ئارەزووەکانمان تێربکات بۆیە دەتوانین بڵێین زۆر بارودۆخ هەن وا لە مرۆڤ دەکات تووشی بێ ئومێدی بێت.

هۆکارەکانی بێ ئومێدی

  1. ئەو کارانەی وا لە مرۆڤ دەکات هەست بە تاوان بکات.
  2. هەموو ئەو شتانەی وا لە مرۆڤ دەکات کەرامەت و ڕێزی کەم ببێتەوە.
  3. کاتێک بارودۆی دەوروبەر وا لە مرۆڤ دەکات هەست بە لاوازی بکات.
  4. کاتێک مرۆڤ دەترسێت لە لەدەستدانی ئەو ڕێز و پایەی بەدەستی هێناوە.
  5. کاتێک مرۆڤ هەست بە نائومێدی دەکات بەرامبەر بە خویەک و ناتوانێت وازی لێ بهێنێت.
  6. کاتێک بەڕێوبەرێکی دیکتاتۆری دەبێت.
  7. کاتێک بەبێ تاوان سزا دەدرێت.
  8. کاتێک هەست دەکات ئامانجەکانی بەدەست نایەت.
  9. کاتێک دەبینێت کەسی نشیاو پاداشت دەکرێت.


سەرچاوەکان



3876 بینین