دانانی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان 

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-13-02:32:00 - کۆدی بابەت: 4456
دانانی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان 

ناوه‌ڕۆك

‌هەڵبژاردنی پەرلەمان و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

پاش کشانەوەی دام و دەزگا ئیدارییەکان لە کوردستان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بە ئومێدی خوڵقاندنی بەرەڵایی و سەرگەردانی لە ناو ڕیزەکانی گەلی کوردا، بەڵام لە دوای زنجیرەیەک ڕاپەڕین بەتایبەتی ڕاپەڕینی سێیەم کە بە (داستانی ڕزگاری کفری) ناودەبرا. ئەو ڕاپەڕینەی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان  گەورەترین داستانیان بۆ نەوەکانی کورد لە ٨/١٠/١٩٩١ تۆمارکرد، بۆشاییەکی کارگێری لە کوردستان دا پەیدابوو، بۆیە سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی هەوڵی کارکردنی دا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەو هەڵبژاردنەش لە ڕۆژی ١٩/٥/١٩٩٢ ئەنجام داو بۆ یەکەم جار لە مێژوودا پەرلەمانی کوردستان دامەزرا و پاشان حکومەتی  هەرێمی کوردستان لە ٤/٧/١٩٩٢ پێکهات.

وە بۆ ڕاستی مێژوو کرداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شایەتی نوێنەرانی دەوڵەتیان و ڕۆژنامەنووسان، کەرنەڤاڵێکی قەشەنگ و تاقیکردنەوەی ڕووناک بوو لە شەوە زەنگی جیهانی سێیەم و سەرانسەری ڕۆژهەڵاتدا لە ڕووی چەسپاندنی دیموکراسیەت و بەهێز بوون.ڕیزەکانی گەل و فیدراڵییەتیش بووە دروشتی هەموو لایەک ئەوەی شایەنی باسە مامۆستایانی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگیان هەبوو شان بە شانی چین و توێژەکانی تری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بۆ پووچەڵکردنی پیلانی ڕژێمی بەعس لە کشانەوەی دام و دەزگا ئیدارییەکان.


سەرچاوەکان



3490 بینین