کێشە باوەکانی دڵ و خوێنبەرەکان

له‌لایه‌ن: - دیار زرار دیار زرار - به‌روار: 2024-08-28-21:58:00 - کۆدی بابەت: 14413
کێشە باوەکانی دڵ و خوێنبەرەکان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نەخۆشی دڵ یان نەخۆشییەکانی دڵ (بە ئینگلیزی: Heart diseases، بە عەرەبی: أمراض القلب) چەند نەخۆشییەکن کە کاریگەرییان لەسەر دڵ هەیە. نەخۆشییەکانی دڵ بریتین لە، نەخۆشی لوولەکانی خوێن وەک نەخۆشی خوێنبەری کۆرۆنەری، لێدانی ناڕێکی دڵ، کێشەی دڵ کە لەگەڵی لەدایک دەبیت (کەموکوڕییە زگماکییەکانی دڵ)، نەخۆشی ماسولکەی دڵ و نەخۆشی دەمەوانەی دڵ.

گرنگتین کێشە باوەکان لەسەر دڵ و خوێنبەرەکان

-Coronary Artery Disease (CAD) -
- بریتییە لە کۆبوونەوەی چەوری و ڕەق بوون لە خوێنبەرەکاندا.
-دەستنیشانکردنی لەلایەن دکتۆری پسپۆڕی هەناو دەبێت.
-ئاگادارکردنەوە لە بەکار هێنانی خۆراکی کەم سۆدیۆم، گۆڕینی شێوازی ژیانی تەندروست و وەرزش کردن و وازهێنان لە جگەرەکێشان.
-چاودێری ئاستی کۆلیسترۆڵ بکە و بەکارهێنانی دەرمان بە شێوازێکی ڕێک و کەم تەرخەمی نەکا.

- Angina -
ـ بریتییە لە ئازاری سنگ بەهۆی کەمبوونەوەی ئۆکسجینی دڵ.
ـ زۆرجار بە نایترۆگلیسیرین چارەسەر دەکرێت، ئەو نەخۆشانەی کە پێشینەی ئەنجینایان هەیە لەوانەیە نایترۆگلیسیرین لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن.
- هەمیشە هەر ئازارێکی سنگت بە جددی وەریبگرە، هەروەها هەر نەخۆشێک پێویستە وەرزشی دڵی بۆ بکات ئەگەر ئەمەی بۆ کرا، پێویستە چاودێری ئەمانەشی لەگەڵ بێ (EKG، ترۆپۆنین)

- Myocardial Infarction (MI) -
‎ـ بریتییە لە گیرانی خوێنبەرەکان کە دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئۆکسجین بۆ ماسولکەکانی دڵ و دروستبوونی جەڵتەی دڵ
‎-ڕەنگە ببێتە هۆی ئازاری چەقاندنی سنگ، ئازاری قۆڵی چەپ و سڕبوون، سکچوون، ڕشانەوە

- Hypertension -
لەم حاڵەتە پەستانی خوێن بەرامبەر دیوارەکانی خوێنبەرەکان زۆر بەرزە و لە کۆتاییدا دەتوانێت ببێتە هۆی کێشە لەناو هەریەکێک لە سیستەمەکانی جەستەدا.

- Heart Failure -
سستبوونی دڵ واتە دڵ ناتوانێت بە باشی خوێن بە دەوری جەستەدا پەمپ بکات. بەزۆری بەهۆی ئەوەی دڵ زۆر لاواز بووە یان ڕەق بووەتەوە ڕوودەدات. هەندێک جار پێی دەوترێت سستبوونی دڵی کۆنگێستیڤ، سستبوونی دڵ مانای ئەوە نییە دڵت لە کارکردن وەستاوە.


سەرچاوەکان



78 بینین