سێ دۆخەکەی ماددە

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-14-06:26:00 - کۆدی بابەت: 4498
سێ دۆخەکەی ماددە

ناوه‌ڕۆك

سێ دۆخەکەی ماددە کامانەن؟

لە ڕۆژێکی ساردا کە بە پێ دەڕۆیشتیت و کە گەیشتیتە ماڵەوە لە ئاگردانەکە دا ئاگر دەسوتا لەسەر ئاگرە کتریەک ئاو دانرابوو بۆ ئامادەکردنی چای گەرم بڵق دروست بوون دەستی پێکرد لە ناو ئاوەکە هەڵم لە کترییەکەوە بەرزدەبێتەوە چای ئامادە دەبێت، بەڵام چاوەڕوان نابیت تا هەندێک سارد ببێتەوە، پارچە سەهۆڵێک دەکەیتە ناوی، دەبینیت سەهۆڵەکە لە ناو شلە گەرمەلەدا دەتوێتەوە تا شلەکە دەگاتە پلەی گەرمی گونجاو، پاشان دەیخۆیتەوە و نزیک ئاگرەکە خۆت گەرم دەکەیتەوە.
ئەوەی سەرەوە دۆخەکانی ماددەی گونجاوت بۆ ڕوون دەکاتەوە کە ڕەقی و شلی و گازییە پێیان دەوترێ دۆخەکانی ماددە، دۆخە فیزیاییەکانن کە دەشێت ماددە تێیدا هەیبێت، بۆ نموونە ئاو لە سێ دۆخدا هەیە ڕەقی (سەهۆڵ)، شلی (ئاو)، گازی (هەڵم).

تەنۆکەکانی ماددە

ماددە لە تەنۆلکەی زۆر ورد پێکهاتووە پێی دەوترێ گەردیلە یان گەرد، بە شێوەیەکی وا وردە کە بە چآو نابینرێت تەنها بە وردبینی بەهێز نەبێت، ئەم گەردیلە و گەردانە لە جووڵە و بەریەککەوتندا بەردەوامن، دۆخی ماددەکە خێرایی جووڵەی تەنۆکەکان و هێزی کێشکردنی نێوانیان دیاری دەکات.

تەنۆکەکانی ڕەق

ناجووڵێن بە خێراییەکی وا پێویست زاڵبوون بەسەر ئەو هێزە كێشکردنە گەورەیەی لە نێوانیاندا هەیە، ئەمەش بە مانای ئەوە دێت بە توندی لە شوێنی خۆیاندا ڕیزبوون لەبەر ئەوە تەنۆلکەکان لە شوێنی خۆیاندا دەلەرنەوە.

تەنۆکەکانی شل

خێرایی جووڵەی تەنۆکەکانی شلەکان ئەوەندە هەیە کە بتوانن زاڵ بن بەسەر هەندێک هێزی کێشکردنی نێوانیاندا ئەم تەنۆلکانە لەیەکەوە نزیکن لەبەر ئەوە هەندێکیان لەسەر ئەوانی دی دەخلیسکێن.

تەنۆکەکانی گازەکان

خێرایی تەنۆلکەکانی گازەکان بەسە بۆ زاڵ بوون بەسەر هەموو ئەو هێزەی کێشکردنانەی لە نێوانیاندایە و ئەم تەنۆلکانە دوورن لە یەکەوە وە هەر یەکەیان سەربەخۆ دەجووڵێن.

تەنە ڕەقەکان

تەنە رەقەکان شێوە و قەبارەی جێگیرە کەشتی نموونەیەکە یان شووشە کە پارێزگاری کە شێوە و قەبارەکەی خۆییان دەکەن، چونکە لە دۆخی ڕەقیدان، ئەو بارەی کە ماددە تیایدا پارێزگاری شێوە و قەبارەی خۆی دەکات زانستیانە پێی دەوترێ دۆخی ڕەقی تەنۆلکەکانی ماددە لە دۆخی ڕەقیدا زۆر لەیەکەوە نزیکن، و هێزی کێشکردن لە نێوانیاندا زیاترە وەک لە هێزی کێشکردنی نێوان هەمان ماددە لە دۆخی شلی یان گازیدابێت چونکە تەنۆلکەکانی تەنی ڕەق بە خێرایی ناجوولێن تا زاڵ بن بەسەر هێزی کێشکردنی نێوانیاندا، بەڵام  هەر تەنۆلکەیەک لە شوێنی خۆیدا دەلەرێتەوە، چونکە لەو شوێنەدا جێگیرە بە هۆی تەنۆلکەکانی دەوروبەرییەوە.

جۆرەکانی تەنی رەق

تەنە ڕەقەکان بە زۆری بۆ دوو جۆر دابەش دەبن کە بریتین لە بلوری و نابلوری، تەنۆلکەکانی تەنە ڕەقە بلوورییەکان ڕیزبوونێکی بەرجەستە و ڕێک و پێک وەردەگرن وەک ئاسن و ئەڵماس و سەهۆڵ بەڵام تەنە ڕەقە نابلوورییەکان تەنۆلکەکانیان ڕیزبوونێکی بەرجەستە نییە هەر تەنۆلکەیەک شوێنێکی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ نموونە لاستیک و مۆم و شوشە، 

شلەکان

شێوەی شلە دەگۆرێت نەک قەبارەکەی ئەو تاکە شتەی کە دەگۆڕێت کاتێک ئاوێک دەکەیتەوە ناو پەرداخێکی شوشەوە شێوەکەیەتی، چونکە ئاوەکە شلەیە، دەربارەی ئەو ماددەی کە شێوەی هەر دەفرێک وەربگرێت کە تیادا دادەنرێت و قەبارەیەکی دیاریکراوی هەبێت پێی دەوترێت دۆخی شلی. تەنۆلکەکان لە شلەکاندا بە خێراییەکی وا دەجووڵێن بە شێوەیەک زاڵ دەبن بەسەر هێزی کێشکردنی نێوانیاندا، ئەو تەنۆلکانە یەک لە تەنیشتی ئەوەی دییەوە دەخزێن تا شلە شێوەی ئەو دەفرە وەردەگرێت کە تێی دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا کە شێوەی شلەکە دەگۆرێ بەڵام قەبارەکەی بە ئاسانی  ناگۆرێت، ئاوی ناو پەرداخێک قەبارەیەکی دیاریکراوی هەیە، ئەو قەبارەیە ناگۆڕێت ئەگەر بکرێتە دەفرێکی گەورەوە یان بچووکەوە. 

ڕەوشتە تایبەتەکانی شلە

شلەکان هەندێک ڕەوشتی جیاکەرەوەیان هەیە ئەویش ڕوەگرژییە، ڕوەگرژی هێزێکە کاردەکاتە سەر تەنۆلکەکانی سەر ڕووی شلەکە ڕووگرژی وا لە هەندێ شلەکان دەکات دڵۆپەکانیان شێوە گۆیی وەربگرێت، ڕووەگرژیی لە شلەیەکەوە بۆ شلەیەکی دی جیاوازە بۆ نموونە بەنزین ڕووەگرژییکەی لاوازی هەیە لە بەر ئەوە شێوەی چەند دڵۆپێکی پانەوە بوو وەردەگرێت شلەکان ڕەوشتێکی دیاریکراوی تریان هەیە کە بریتییە لە لینجی، بریتییە لە بەرگی شلە بۆ ڕژان، هەرچەندە هێزی کێشکردن زۆر بێت لە نێوان گەردەکانی شلە لینجییەکەی زیاد دەکات بۆ نموونە ڕژانی هەنگوین لاوازترە لە ئاو، چونکە هەنگوین لینجییەکەی لە ئاو زیاترە،

گازەکان

گۆڕانی شێوە  و قەبارەی گاز هیلیۆم گازە دۆخی گازی بریتییە لە دۆخی ماددە کە شێوە و قەبارەی جێگیری نییە، بە خێراییەکی زۆر تەنۆلکەکانی گاز دەجوڵێن و لێک دووردەکەونەوە بە هۆی لاوازی هێزی کێش کردنی نێوان تەنۆلکەکانی ماددە لە دۆخی گازی کە لاوازترە لە هێزی کێشکردن لە نێوان تەنۆلکەکانی شلە و ڕەقەکاندا. دووری نێوان تەنۆلکەکانی گاز دەگۆرێت بۆ نموونە تەنۆلکەکانی گازی هیلیۆم لە ناو میزەڵداندا زۆر لەیەک دوورترن وەک لە تەنۆلکەکانی هیلیۆم لە ناو شووشەیەکدا، لە کاتێکدا هیلیۆمەکە لە ناو میزەڵدانەکەدا تەنۆلکەکانی زۆر لە یەک دوور دەکەونەوە بۆشاییەکی زیاتر داگیر دەکەن.


سەرچاوەکان

188 بینین