چۆنییەتی قازانجکردن لە ڕێی فەیسبووکەوە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-28-16:53:00 - کۆدی بابەت: 4953
چۆنییەتی قازانجکردن لە ڕێی فەیسبووکەوە

ناوه‌ڕۆك

پارە پەیداکردن لە ڕێی فەیسبووکەوە

فەیسبووک بە یەکێک لە بەناوبانگترین تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دادەنرێت و زۆرترین بەکارهێنەریشی هەیە، لێرەوە چەمکی پەیداکردنی پارە لە فەیسبووکەوە پەیدا بوو لەبەر زۆریی بەکارهێنەرانی، بە جۆرێک تاکەکان بە بەردەوامی سەردانی دەکەن، هەروەها دەبوو ڕێگایەک بدۆزرێتەوە بۆ پەیداکردنی پارە لێیەوە، بۆیە کۆمپانیاکان دەستیان کردن بە بەهێزکردنی پەیوەندییان لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئەوەی زۆرترین بەکاربەر بە ئامانج بگرن، لە ڕێی ئەمەشەوە بگەن بە زۆرترین قازانج، لەم بڵاوکراوەیەدا تیشک دەخەینە سەر ئەم بابەتە.

دروستبوونی فەیسبووک

فەیسبووک لە ساڵی 2004 دروست کرا لە لایەن مارک زوکەربێرگ و ئێدوارد سافرین و داستن موسکوفیتز و کریس هیوز ـەوە، هەمووشیان قوتابیی بوون لە زانکۆی هارڤارد، لە دوای ئەمەوە فەیسبووک بوو بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە جیهاندا، بە جۆرێک ژمارەی بەکارهێنەرانی گەیشتە زیاتر لە ملیارێک کەس لە ساڵی 2012ـدا، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پلاتفۆرمێکە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەکات بە خۆڕایی ناوی خۆیان تۆمار بکەن و بەکاری بهێنن، لە بەرامبەر ئەمەیشدا کۆمپانیاکە داهات و قازانجەکانی لە ڕێگەی ڕێکلامەوە دەستەبەر دەکات.

 

باشترین ڕێگاکانی پارە پەیداکردن لە ڕێی فەیسبووکەوە

فەیسبووک بووەتە پلاتفۆرمێکی بەهێز بۆ پارە پەیداکردن، ئەمەش لەگەڵ هەبوونی زیاد لە دوو ملیار بەکارهێنەر لە چواردەوری جیهاندا، بۆیە فەیسبووک تەنها ڕێگایەکی پەیوەندیکردن لە نێوان هاوڕێیان یان بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ نەماوە، بەڵکو بووەتە هۆکارێکی قازانجکردن لە ڕێگا جیاوازەکانەوە، چ لە ڕێگەی بەبازاڕکردن بێت یان فرۆشتن و ڕێکلام، باشترین ڕێگاکانیش کە دەکرێت لە ڕێگەیەوە پارە پەیدا بکەین لە فەیسبووکدا بریتین لە:

  • بازاڕی فەیسبووک The Facebook Marketplace:   بە ئاسانترین ڕێگای قازانجکردنی پارە دادەنرێت لە فەیسبووکدا، ئەمەش لە ڕێگەی فرۆشتنی بەرهەمە جیاوازەکانەوە دەبێت، چ کۆمپیوتەر و لاپتۆپ و مۆبایللل بێت، هەتا دەگاتە ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی ناوماڵ و هیتر، ئەمەش لە دوای ئەوەوە دەبێت کە پەڕەی تایبەتی کڕین و فرۆشتن دروست دەکرێت، ئەم کاڵایانەش ناونیشآن و ناوی بەرهەمەکە و پۆلێنکردنی و ناونیشان و ژمارەی کەسەکەیان لەگەڵدا بڵاو دەکرێتەوە بۆ ئاسانکاری بە یەک گەیشتنی فرۆشیار و کڕیار.
  • ڕێکلامە پارەدراوەکانی فەیسبووک:   پەندێکی کۆن هەیە کە دەڵێت: ''دەبێت پارە خەرج بکەیت بۆ پەیداکردنی پارە''، یەکێک لە ڕێگاکانی پارە پەیداکردن لە فەیسبووکەوە بریتییە لە پێدانی پارە لە فەیسبووک بۆ بڵاوکردنەوەی ڕێکلامە پارەدراوەکان، بە جۆرێک فەیسبووک خزمەتگوزاری بڵاوکردنەوەی ڕێکلام لە بەرامبەر پارەدا دەستەبەر دەکات، بە جۆرێک ئەم ڕێکلامانە لە لای ڕاستی ڕووکاری سایتەکەوە دەردەکەون (لە کۆمپیوتەردا)، یاخود وەک بڵاوکراوەیەک دەردەکەون لە پەڕەی سەرەکیدا (لە مۆبایل)، بەم جۆرە ڕێکلامەکە دەگات بە زۆرترین بەکارهێنەر.
  • هێنانی کڕیار بۆ کارەکان:   یەکێک لە ڕێگاکانی پارە پەیداکردن لە فەیسبووکەوە بۆ لایەنێکی مادی کە خزمەتگوزاری و بەرهەم پێشکەش دەکات بیریتییە لە دروستکردنی پەیجێکی تایبەت بە کار، ئەمەش ئەو کۆمپانیایانە دەگرێتەوە کە خاوەن شوێنی تایبەتی خۆیانن، وەک دووکان و مارکێت و وەکیل و خواردنگە و هیتر، بە جۆرێک ئەو پەیجە ناونیشآنی کۆمپانیاکە یاخود دووکانەکە بە ڕوونی نیشان دەدات و هەروەها بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان بڵاو دەکاتەوە، بۆ ڕاکێشانی کڕیاری زیاتریش دەکرێت ئۆفەر و داشکاندن دابنرێت، یاخود بۆنە تایبەتەکان بقۆزرێتەوە، وەک: دەکرێت هەفتانە کاتێک دابنرێت کە تیایدا داشکاندن بکرێت.

قازانجکردن لە ڕێی فەیسبووک لایڤەوە Facebook live

یەکێک لە ڕێگاکانی قازانجکردن لە فەیسبووکەوە بریتییە لە بەکارهێنانی تایبەتمەندی پەخشکردنی ڕآستەوخۆ، کە کۆمپانیاکە بەردەستی کردووە بۆ بەکارهێنەرانی، بە جۆرێک ڕێژەی 20٪ هەموو ڤیدیۆکانی فەیسبووک بریتین لە پەخشی ڕاستەوخۆ، ئەمم ڕێگایە بە یەکێک لە باشترین ڕێگاکانی پارە پەیداکردن دادەنرێت لە فەیسبووکەوە، بۆ گەیشتن بۆ زۆرترین قازانجیش دەبێت بەکارهێنەر چۆنییەتی پەخشکردن بزانێت، لەگەڵ ئەو ناوەڕۆکەی کە دەبێت پێشکەشی بکات، لە گرنگترین ئەو شتانەش کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت بریتییە لە کوالێتی ڤیدیۆکە، بە جۆرێک ئەگەر دەنگ یان ڤیدیۆکە کوالێتی خراپ بوو یاخود بە بێ ئاگایی یەکێکیان کوژابێتەوە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی بینەرەکان ئیدی فەرامۆشی پەخشەکە بکەن. لەبەر ئەوە دەبێت ئەم خاڵانە لەبەرچاو بگیرێت لە کاتێک بەکارهێنانی تایبەتمەندی فەیسبووک لایڤ Facebook live بۆ گرەنتی کردنی بەدەستهێنانی زۆرترین قازانج لە فەیسبووکەوە.


سەرچاوەکان



564 بینین